تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



٣- ــ ئاڵ
«پبـ.» بە دوای ناوەوە دەنووسێ و مەعنای وێکچوون یا نیسبەتی لێ زیاد دەکا و دەیکاتە ناوێکی تازە: پاتاڵ، چاڵ، چەتاڵ، چەنگاڵ، فیشاڵ، قرژاڵ، «بکـ.» کیڤژاڵ، هەرزاڵ.
ئاڵ
[[پهـ: ئارووس]]
«سـ.» ڕەنگی سووری گەش.: پیوازەکە ئەوەندە سوور کەوە تا ئاڵ دەبێ. وەکوو دەنکی هەنار ئاڵە. ئەوەندە ئاڵە ئاوی چاوی پیاو دەبا. □ «لە ئەشکی خوێن بە یادی لێوی ئاڵت» «کەنارم بوو بە کانی لەعل و یاقووت» «سالـم: گمـ: ٤٩»
ئاڵ بردنەوە
[[٢- ئاڵ + بردنەوە]]
«مستـ. لا.» مردنی ژنی زەییستان یا منداڵەکەی، لە دوای زالی لە چەند ڕۆژێ.: ئاڵ بردییەوە، شەوارەی بۆ بگرن با ئاڵ نەیباتەوە.
ئاڵ بوونەوە
[[ئاڵ «؟» + بوونەوە]]
«مستـ. لا.» لە کار کەوتنی ددانی ئادەمیزاد و توانای جوونی خواردەمەنی نەمانی. تێبــ. ــ ١» ئەم فیعلە هەر بۆ ددان بە کار دێت و مانای «ئاڵ» دەگەڵ سێ هاوتاکەی کە لە پێشدا باس کران جیایە و بۆم مەعلووم نەبوو چیە. ٢» لە ناو کوردەواریدا باوە دەڵێن ئەگەر یەکێک ددانی ئاڵ بێتەوە، دوو سێ گەڵای دار قەیسی بجاوێ چاک دەبێتەوە. ٣» سەعدی شاعیری گەورەی فارس دەڵێ: «... هەموو کەس ددانی بە ترشی ئاڵ دەبێتەوە «قازی» نەبێ، بە شیرنی.» «گوڵستان: بابی هەشتەم»
ئاڵ و بۆڵ
[[ئاڵ ؟ + و + بۆڵ]]
«ستـ.» حاڵی بەرسیلە کە ئاوی تێگەڕابێ بەڵام هێشتا بە تەواوی نەگەیبێ و تامی بە لای ترشیدابێ، حاڵێکەوە لە نێوان بەرسیلەیی و ترێی گەییودا، شکڵی ترێی پەیدا کردووە «بۆتە بۆڵ» و تامی بەرسیلە دەدا. تێبــ. ــ ڕەنگە «ئاڵ» ی ئەم وشەیە و «ئاڵ» ی ئاڵبوونەوە پێوەندی و خزمایەتییان پێکەوە هەبێ.
ئاڵ و بۆڵ بوون
«مستـ. لا.» ئاوتێگەڕان و ترش و شیرن بوونی بەرسیلە، گەییشتینە حاڵەتی ئاڵ و بۆڵی.
ئاڵ و واڵا
[[ئاڵا + و + واڵا]]
«ستـ.»، تمـ: ئاڵایی.
ئاڵ و وێر
[[ئاڵ «ئالمق» + و + وێر «وێرمق» ]،[تو.]]
«نمسـ.»، «مکـ.» سەودا و مامەڵە، کڕین و فرۆتن. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە ڕیشەی دوو مەسدەرەکەی تورکی «ئاڵمق بە مانای: وەرگرتن، ئەستاندن و کڕین» و «وێرمق بە مانای: وێدان» پێکهاتووە، لە سەودای ناو بازاڕا لادێیەکانیش بە کار دێن.
ئاڵ و گۆڕ
[[ئاڵ = «ئاڵمق، ئاڵماغ: وەرگرتن، کڕین» + و + گۆڕ «گۆڕینەوە» ]،[تو. کو.]]
«نمسـ.» گۆڕینەوەی شتێک بە شتێک لە جسنی خۆی: چێگەکانتان ئاڵ و گۆڕ کەن، دیارە ئوتۆمبیلەکەت ئاڵ و گۆڕ کردووە.
٢-ئاڵ
«سیمـ.، سنـ.» تمـ: ١- ئاڵە.
ئاڵە بێژ کردن
«مستـ. متـ.» دابێشتنی هەندێ شتی هاڕاوە و کوتراو «برنج، دارچین، بەهارات...» بە پارچە قوماشێکی تەنکی شاش، بۆ جیاکردنەوەی ئەو بەشەی باش نەکوتراوە.. * واڵە بێژ کردن «سیمـ.».
به ئاڵۆش
«ست.» تم: ئاڵۆشاوی / ب2
ئاڵا
«نا.» ١- پارچەیەک قوماش هەرچێکی بێ و هەرچەندێک بێت: ئاڵەبێژ «ئاڵابێژ»، ئاڵەبووک * واڵا. ٢- پارچە قوماش یا کەوڵێک بووە، بە سەری ڕمب و نێزەوە دەکرا و شکڵی گیاندار یا شتێکی تری لەسەر دەکێشرا. زەمانی کۆن نیشانەی لەشکر و ئۆردووی جیاجیا بووە، هەر لەشکرێ هەولێ دەدا، لەشەڕا ئاڵای لەشکری دوژمن بگرێ یا بیخا، کەوتن یا گیرانی ئاڵای لەشکرێک شکستی تێدەخست، لە چەرخی نۆزدەهەمڕا، ئاڵا بۆتە نیشانەی گەلێ ڕێکخراو یا دەزگای تریش، لە هەموان موهیمتر بۆتە نیشانەی سەربەخۆیی نەتەوەکان و ڕەنگاو ڕەنگیش بووە: ئاڵای نەتەوە یەک گرتووەکان. □ «دیارە ئەم ئاڵایە شاباڵی پەری ئازادییە» «دەیشەکێنێ بای فەڕەح دەشکێ سوپای ڕەنج و کەدەر» «هەژار» * بەیداغ.
ئاڵات
«نا.»، «مکـ.» تمـ: ٢- ئاڵەت.
ئاڵاچغ
[[ = تو: ئالاچیق، ئالاجق، ئاڵاجوو ]]
«نا.»، «مکـ.» هۆدەیەکە بۆ دانیشتن، دیوارەکانی لبادە و لێک دەدرێن و کاتی ماڵ گواستنەوە لێک جیادەکرێنەوە. تێبــ. ــ ئەم جۆرە خانووە تەنیا لە ناو خێڵاتی «شوقاق» باوە، کە عەشیرەتێکی کۆچەری ئازەربایەجانین و هاوینان ڕوو دەکەنە کوێستانەکانی کوردستان و زستانان دەگەڕێنەوە پێدەشتان، فەقیرەکان لە «زنج» اندا دەژین و دەوڵەمەندەکانیشیان لەم جۆرە خانوانەدا، لەوانەیە لە «تەتەر» انیان وەرگرتبێ و ڕەنگە خۆشیان هەر پاشماوەی ئەوان بن.
ئاڵایی
[ ١[- ئاڵا/ ٢ + ٣ - ئی] ]
«ستـ.»، «سنـ.» شتی ڕەنگاو ڕەنگ، هەر شتێ چەند ڕەنگی هەبێ * ئاڵ و واڵا. تێبــ. ـــ وا دیارە لەبەر ئەوەی کە هەموو «ئاڵا» یەک لەم زەمانەدا زیاتر لە ڕەنگێکی تێدایە، ئەم وشەیە بەم مانایە هاتۆتە مەیدان.
ئاڵتوون
[[تو.] ]
«نا.»، «کعر. سەردەشت، بانە» ١- زێڕ ٢- «مکـ.» ناوە بۆ ئافرەتان. ٣- ناوی دوو گوندانە لە پەنا شاری سەقز.
ئاڵتی رەم
[[تو: ئاڵتی = شەش + کوو: رەم = درەم ]]
«نتـ.»، «کعر.» ئەندازەیێکە بۆ کێشانەی شت، بەشێکی لە ٦٤ بەشی هۆقە، بە هۆقەی سلەیمانی دەکاتە ٥٥ گرام.
ئاڵدوز
[[ = تو: یاڵدز ]]
«نا.»، «سیمـ.» ڕووکێشی زێڕ یا زێو کە بە سەر خشڵ و ئەوجۆرە شتانە کێشرابێ، تا وەکوو ئاڵتوون و زێو دیاری بکا. □ «ئاسنگەرم بۆ بێنن بە مشتەرییە، بۆم دروس بکا ڕەکێفی ئاڵدووز، دانە لغاوی مروارییە.» «تحفە: جـ ٢، ڵ ــ ١٦٥». * ئاوە ژێڕ، ئاوە زێو.
ئاڵدوزکاری
«تو. کو.»، «حمسـ.»، «سیمـ.» پیشەی ڕووکەش کردنی مەعدەنان بە زێڕ یا زێو.
ئاڵدووزکردن
«تو. کو.»، «مستـ. مـــتـ.»، «سیمـ.» ڕووکێش کردنی مەعدەنێک بە زێڕ یا زێو. * ئاوەزێڕکردن. ئاوەزێو کردن.
ئاڵشت
«تو.»، «نمسـ.». «کعر.» گۆڕین، گۆڕینەوە، ئاڵ و گۆڕ کردن.: نۆبە چێکان هەر دوو سەعات جارێک ئاڵشت دەبوون. ئەسپە کوێتم بەم ئێسترە بۆزە ئاڵشت کرد.
ئاڵشوێرش
«تو.»، «نمسـ.». تمـ: ئاڵ و وێر. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە دوو مەسدەری تورکی «ئاڵمق، ئاڵماغ = کڕین، ئەستاندن، وەرگرتن» و «وێرمق، وێرماغ = دان، تەسلیم کردن» وەرگیراوە و لە گەڵێ مەڵبەندی کوردستان برەوی هەیە.
ئاڵشک
«؟»، «نا.»، «سنـ.» تمـ: زوقم «مخـ: جـ ١، ل ــ ٣٠».
ئاڵف
[[= عا.: علف]]
«نا.» گیای ئیشک کە زستانان لە لە ماڵەوە دەدرێ بە مەڕ و ماڵات و پاتاڵ و بەرزەو وڵاغ.
ئاڵف جاڕ
[[ئاڵف + جاڕ]]
«عا. کو.»، «نا.»، «سنـ.» ئەو شوێنەیە گیای وای لێ دەڕوێ بۆ ئاڵف دەست دەدا و ماڵاتیشی لێ دەلەوەڕێ. * جێ لەوەڕ، لەوەڕگە.
ئاڵفانە
[[ئاڵف + ئانە/٣]]
«نتـ.» یەکێکە لە باجەکانی دەرەبەگایەتی، کە لە باتی هەقی ئەو ئاڵفەی لادێیێکان بۆ زستانان دایدەخەن لێیان دەستێندرێ.
ئاڵفتە
«نمفـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاڵوودە.: شاباز ئاڵفتەی ڕۆمان خوێندنەوە بووە و دەرس و دەوری وەلا ناوە. تێبــ. ــ ئەم وشەیەش لە زمانی کوردیدا مەسدرەکەی لە بیر چۆتەوە و لەوانەیە، یەکەندەردوو بە بیراندا بێ کە لە «ئەلفەت» ی عارەبی وەرگیراوە، بەڵام مەسدەری «ئالوفتەن» بە مەعنای «عاشق بوون» کە لە فارسیدا هەیە و زۆر زۆر کەم دەکار دەکرێ، ئەم گومانە ناهێڵێ.
ئاڵقە
[ [= عا.: حەلقە]]
«نا.»، «مکـ.» ١- هەر شتێکی خڕی وەکوو «داییرە» کە ناوەڕاستەکەی بەتاڵ بێ، دار، تەل یا شیشی ئاسن کە وەکوو داییرە داهێندرا بێتەوە و ئەوسەرەوسەرەکەی گەییشتبێتەوە یەک. ● «دەستی بە ئاڵقەی کابە گرتووە.» «کنـ.» حاجییە، چۆتە حەج. * ئەڵقە. «سنـ.» ئاخڵە ٢- ئەنگوستیلەی زێڕ، زێو یا پلاتین، بە بێ نەقیم کە لەم دوایانەدا بۆتە باو، کوڕ و کچ پاش ئەوەی بوونە دەزگیرانی یەکتری، دەستیانی دەکەن. ٣- کۆبوونەوەی خەڵک لە دەوری کەسێ یا شتێ: ئاڵقەی زیکر (زکر) لە تەکیەی شێخ بابا.
ئاڵقە لە گوێ
[[عا. کو.]]
«ستـ.» ١- گوێ لە مست، گوێ ڕایەڵ، کەسێکی بە قسەی کەسێکی تر بکا، ٢- «کنـ.» بەندە، غوڵام، عەبد. تێبــ. ــ لە دەورانی بەندەداریدا کە مرۆڤ وەکوو کاڵا دەکڕدرا و دەفرۆشرا بۆ ئەوەی «بەندە» و ئەوانەی عەبد نەبوون لێک جیا بکڕیتەوە، ئاڵقەیێکیان لە گوێچکە یا ملی «بەندە» کان دەکرد. چی بووترایە: بەندە و عەبدی فڵان کەس یان بیگوتیا: ئاڵقە لە گوێی وەکوو یەک بوو. * ئەڵقە بە گووش، ئەڵقە لە گوێ.