تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوانتە چی
«کعر.» ۱- «نفا.» کەسێکی بە فڕ و فێڵ و کەڵەک دەست بەسەر ماڵی خەڵکدا بگرێ: ئاوانتەچی وەک خۆی هەر نابێتەوە. ۲- «سفا.» حاڵی کابرایەکی ئاوا: تووشی کابرایەکی ئاوانتەچی بووین دەیویست هەڵمان خەڵەتێنێ
ئاوانی
[[ئاوا+ئانی]]
«نتـ.»، «سنـ.» تم: ۲_ئاوەدانی.
ئاواڵ
[[٢- ئاو + ئاڵ = ئالی]]
«نت، »، «مکـ.» ١- دۆست و رەفیق، دەستە برا «بۆ کار و باری کومەڵایەتی و سیاسی و خوێندن و...» : ئاواڵ دەرس. ئاواڵ زاوا. ئاواڵ کلاس. ٢- هاوتا، هاوچەشن، شێوە.: ئاواڵ کراس. جا تۆ خۆت دەکەیە ئاواڵی خدر؟. تۆ ئاواڵی ئەم مناڵەی لێی دەدەی؟ قەڵەمەکەی تۆش ئاوالی ئەوەکەی منە. * ئاوەڵ، هەواڵ. هاواڵ. «بکـ.» هەڤال.
ئاواڵ دەرس
«کو. عا.»، «ستـ.»، «مکـ.» ١- پێوەندی دوو، یا چەند قوتابی کە لە پۆلێکدا، دەخوێنن. ٢- پێوەندی دوو یا چەند فەقێ کە لە حوجرەیێک پێکەوە «ماددە» یێک دەخوێنن.
ئاواڵ زاوا
«ستـ.»، «مکـ.» پێوەندی خزمایەتی نێوان دوو پیاوان کە ژنەکانیان خوشک بن. * ئاوەڵ زاوا، هاوزاوا. «بکـ.» هاڤ لینگ.
ئاواڵ منداڵ
«نتـ.»، «مکـ.» پەردەیەکه، لە منداڵدانی ئافرەتا، بۆ ماوەیەک مناڵەکەی لەناودا دەبێ و پاش ئەوەی لە دایکی جیادەبێتەوه، ئەویش فڕی دەدا. * «سیمـ.» ئاوەڵ / 2.
ئاواڵ کراس
«نتـ.» دەرپێی ژنانە. تێبــ. ـ ڕەنگە ناوهێنانی دەرپێ «ئەویش ژنانە» بە شوورەیی داندرابێ، بۆیە ئەم ناوەیان لێناوە. * ئاوەڵ کراس، ئاوەڵ دامان، دەرپێ. «بکـ.» هەڤال کراس «تمـ: کف، ل ـ ٣١٥».
ئاواڵایەتی
[ئاواڵ + ئایه‌تی]
«حمسـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاواڵەتی.
ئاواڵە
[[؟]]
«سمفـ.»، «مکـ.» 1- کراوەوه، لە سەرپشت، دانەخراو «دەرگا». 2- برینێ کە سەری قرتماغەی نەگرتبێ، کوانێکی دەر بووبێ و پێستی لەسەر لاچووبێ. هس.: «بک.» واڵا «=بەتاڵ»
ئاواڵە بوون
[[مست. لا.] ]
1_لەسەر پشت بوون «دەرگا و پەنجەرە». ۲_دەرخۆنە لەسەر نەبوون «دەیزە و مەنجەڵ و...». ۳_لێک نەنران «دەمی ئادەمیزاد» .: لێی گەڕێ با دەرکەکە ئاواڵە بێ. با سەری مەنجەڵەکە ئاواڵە بێ تا سارد دەبێتەوە. «کابرا لەبەر هەتاو دادەنیشیت و دەمی ئاواڵە بوو مێش بە ناو دەمیدا هاتووچۆیان دەکرد». «بیرەوەریی خۆم».
ئاواڵە کردن
[مستـ. متـ. ]
۱-خستنە سەر پشتیی دەرگا و پەنجەرە و.... ۲- لابردنی سەری مەنجەڵ و دیزە و دەفری تر. ۳- داپچڕینی دەم.
ئاواڵەتی
[ئاواڵ+ئەتی]
«حمسـ.»، «مکـ.» ئەو خۆیەتی و ئاشنایەتییەی، کە بە هۆی: پێکەوە کارکردن، یەکێتی بیر و باوەڕی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە نێوان دوو یان چەند کەس ساز دەبێ.: ئیتر نابێ ئاواڵەتی وسوو بکەی. *ئاواڵایەتی. «بکـ.» هەڤاڵبەندی «کفـ_۳۱۵»، هەڤاڵتی، هەڤاڵی.
ئاوایی
[[پهـ: اپاتیهـ]، [١- ئاوا/١ +٢- ئی]]
«نتـ.» ۱_تمـ: ۱_ئاوەدانی/۱، ۲_ئاوەدانی. *«بک.» ئاڤاهی.
ئاوبارە
[[ئاو/١+ بار + ئە/١]]
(نت.) پلووسکێکی گەورەیە، لە دار یا تەنەکە و ئەو جوورە شتانە دروست دەکرێ، بە سەر (شیو) یا شوێنێکی نزما کە کەوتبێتە نێو کێڵگەوە ڕایەڵ دەکری و ئاو لە بەرێکەوە دەباتە ئەو بەر بۆ کشتوکاڵ. * قەمتەرە. تێبــ.- آ) ئەمەی لە سەرەوە باس کرا، شکڵی ئەم دوایانەی دروست کردنی (ئاوبارە)یە کە کەرەستەی نوێ پەیدا بووە، دەشێ لە ڕابردوودا (شیو) یا شوێنە نزمەکەیان بە پانایی پێویست پڕکردبێتەوە، بە خۆڵ یا ئیشکە کەڵەک دیواریەکان هەڵچنی بێ، تا هاتۆتە ئاستی زەویەکان و ئەوجار جۆگەیان بە سەردا کێشابێ. ب) ئەسڵی کەرتی دووەمی ئەم وشەیە (بارەدوو ڕێی دەچێتێ: یەکەمیان ئەوەیە کە لە (ڤەرە)ی ئاوێستایی بە مەعنای (شوێن، جێگا) وەرگیرابێ کە (وار) ئێستاش لە لەهجەی باکووریدا (تم: ژابا-٤٢٩) و لە (هەوار)ە ناوەندیشدا بەم مانایە بەرچاو دەکەوێ. یاخۆ لە (ڤارە)ی ئاوێستایی کە (بارە، باروو)ی فارسی لێ کەوتۆتەوە بە مانای (دیوار، قەڵا) (تم: معین. فەرهەنگ، ج١-٤٥١) و لە (دیوار)ی کوردیشدا دەبیندرێ، ئەگەر ڕاستی بۆ چووبم ئەوا مانای وشەکە دەکاتە (دیواری ئاو، جێگای ئاو). دووەمیشیان ئەوەیە کە کەرتی (بارە) لە ئەسڵا (بوارە) بێ و دەنگی (و) کەوتبێ، لەم حاڵەتەدا مانای وشەکە دەبێتە بواردنی ئاو، پەڕاندنەوەی ئاو...
ئاوبارە
[[؟]]
«نتـ.»، «سنـ.» شیرەی گوڵان کە هەنگ دەیگێڕێ و دەیکا بە هەنگوین. «تم: مخـ. جـ۱- ۲۵»
ئاوبردە
[[ئاو+بردە «بردوو» ] ]
«نمفـ.» ۱-کەسێ یا شتێ کە ئاو بردێتی. ۲- «مجـ.» ماڵێ کە بە خۆڕایی لە دەست چووبێ.
ئاوبڕ
[[ئاو+بڕ «بڕین» ]]
«نتـ.» ۱-نەخۆشییەکە، زستانان لە ئاو خواردنەوەی زۆر تووشی ماڵات دێ. ۲-ئەو شوێنەی کە ئاوی لێ هەڵدەبڕن بۆ ئەوەی ڕەوانەی شوێنێکی تری بکەن کە مەبەستە.: ئاوبڕی باش. ئاوبڕی جۆگە. *ئاوەشکێنە. ئاوەژنە.
ئاوبڕ بوون
ئاوبەرە
ئەو مێش هەنگوینانەی کاریان ئاو بردنە لە کانیڕا بۆ کۆمەڵگای هەنگەکان «چ کەندووی دەستکرد یا قەڵەشتە بەرد و دار و...» تێبــ.ینی: ئەو بەشەی هەنگ کە لە شوێنی خۆی وەڕێ دەکەوێ ئەوەندە بەرز دەبێتەوە کە کۆمەڵگاکەی خۆیانی لێ نەدیو نەبێ، جا هەر بەو بەرزە فڕێییڕا لادێیی کورد دەیناسن و لە هاتووچۆ کردنێدا کۆمەڵگای هەنگی کێوی پێ دەدۆزنەوە.
ئاوبەند
«نتـ.» نەخۆشییەکە تووشی ئادەمیزاد دەبێ: ئاو یا هەر تراوێکی دیکە لە ورگدا کۆدەبێتەوە و دەبێتە مایەی ئەم نەخۆشییە، نەخۆشەکە زۆر ئاو دەخواتەوە و تینوێتیی ناشکێ، زگی دەئاوسێ. ئەم دەردە گەلێ جار نەخۆشیی دڵ یا جەرگیشی دەگەڵە. *«مک.ـ» ئیسقایی.