تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوزەنگی تێتەقاندن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاوزەنگی لێدان.
ئاوزەنگی تەقێن
«بنتـ.» تم: ئاوزەنگی کوت.
ئاوزەنگی داگرتن
«مستـ. لا.»، «کنـ.» پێداگرتن لەسەر قسەی خۆ، پێ لێ دە کەوش کردن، پێ لێ دە پێسۆلێ کردن «لە کەسێ... بۆ کارێ»، ئیسرار کردن.: ئاوزەنگی داگرت تا پارەی لێ نەستاند وازی نەهێنا. ٭سم چەقاندن. تێبــ.ینی: قورسایی خستنە سەر ئاوزەنگی «داگرتنی» بۆ وەستاندنی وڵاغە، ئاشکرایە کە وڵاغ وەستا، سواریش هەر وەستاوە، بە سواری وەستان نیشانەی بەپەلە بوونە کە دەبێ مەبەستەکەی زوو جێ بە جێ بکرێ، جا بۆیە ئەم «کینایە» لە زمانیی کوردیدا پەیدا بووە.
ئاوزەنگی لێدان
«مستـ. متـ.» ۱-بەکار هێنانی ئاوزەنگی بۆ خێرا لێخوڕینی وڵاغ.: کوڕە ئاوزەنگی لێدە با بڕوا. ۲- «کنـ.» خێرا ڕۆییشتن. ٭ئاوزەنگی تێ تەقاندن. ڕکێف لێدان.
ئاوزەنگی پێداهێنان
«مستـ. مت.» تمـ: ئاوزەنگی لێدان
ئاوزەنگی کوت
[[ئاوزەنگی+کوت «کوتان» ] ]
«بنتـ.» ۱-جۆرێک لێخوڕینی وڵاغە کە هەر خێرا خێرا ئاوزەنگی لێبدرێ بۆ ئەوەی ڕانەوەستێ. ۲- «کنـ.» خێرایی.: ئاوزەنگی کوت خۆیان گەیاندە سەنگەرەکان. ٭چوار ناڵە. ڕکێف کوت.
١-ئاوزەنگی
[[؟]]
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاویلکە: لە ئاوزەنگییان دایە. ٭ئاوزینگ. ئاوەزینگ.
٢-ئاوزەنگی
[[ئاو+زەنگ+- ئی]]
«نتـ.» ئاڵقەیێکی مەعدەنە بە هۆی «لوقمە» وە بەو لاولای زینی ئەسپدا شۆڕ دەبێتەوە و تا نێزیکی بەرگی وڵاغ دێت، لە کاتی سوار بوونا، قاچی دەخەنە سەر و خۆ هەڵداوێنە سەر خانەی زین، پاش سوار بوونیش سوار لاقی تێدەکا و بۆ لێخوڕینی وڵاغیش بە کاری دێنێ. ٭ڕکێف. زەنگوو «بکـ.». ووزەنگی. تێبــ.ینی: «زەنگ» کە لە تەرکیبی ئەم وشەیەدا دەبینین، لە وشەی «زەنگاڵ» یشدا هەیە، هەر «زەنگ» ی پەهلەوییە کە مانای پووز و بەلەکە «تمـ: د. فرەوشی: فەرهەنگی پەهلەوی_۵۰۹»