تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاهـ
«ند.» ۱- تمـ: ۱-ئاخ. «وەک ئاهەکەم دەوان به هەتا خاکی کۆیی یار» «وەک ئەشکەکەم ڕەوان بە هەتا ئاو شیوە سوور» «نالی: مقبل_۱٦» ٭۱- ئاخ، ئۆف، اخ. ۲- هەناسەیەکی درێژە، لە قووڵایی سینگەوە بۆ نیشاندانی خەم وخەفەت و دەربڕینی ئازاری جێگەیەکی لەش، هەڵدەکێشرێ. ۳- «مجـ.» ماوە و مەودایەکی زۆر کەم.: هەر ئاهێکی مابوو بخنکێ، ئاهێکی مابوو بکەوێتە خوار. ئاهـ تێدانەمان_ «مستـ. لا.» ۱-هیچ تێدانەمان، لە کەڵک کەوتن.: کراسەکەت ئاهی تێدا نەماوە. ۲- «کنـ.» مردن. ئاهـ دەبەردا نەمان_ «مستـ. لا.» بێ هێزبوون، بێ خاسیەت بوون.: ئەم باترییانە ئاهیان دەبەردا نەماوە بیانگۆڕە. پیرۆت ئەوجاریش کفنی دڕی بەڵام هیچ ئاهی دەبەردا نەماوە. ٢-(کن.) مردن.
ئاهـ و نزوولە
«نمسـ.» تمـ: ئاهـ و نزا. تێبــ.ینی: کەرتی دووەم «نزوولە» وەکوو من تێی دەگەم بچووک کراوەوەی «نزا» یە و پێوەندی دەگەڵ «نزوول» ی عەڕەبی نییە.: ڕەببی! ئاه و نزوولەی هەتیوان بیانگرێ.
ئاهۆ
«نا.» ۱- «مکـ.» نەخۆشیی سووکەڵە، کە تەشەند دەکا و گەلێ کەس لە ناوچەیەک تووشی دەبن.: ئەم ئاهۆیە هەموو شارەکەی داگرتووە. ۲- هەر نەخۆشییەکی تەشەند بکا «وەبا، تاعوون....» ۳- موتڵەقی نەخۆشی. ۴- «سنـ.» شێتی، فێ. ۵- «سنــ.» عەیب، عیللەت «تمـ: ۱-ئاهوو». ٦- «مجـ.» خراپ، ناپەسەند. ٭پەتە، درم «بو: ۱و۲و۳».
ئاهیر
«نا.»، «هو.» تمـ: ئاگر. «ئازیزم! ئاهیر دووریی باڵای تۆ» «جەستەم کەرد وەبووڵ، شەماڵ بەرد پەیکۆ» «مەولەوی: مکبـ_۲۵»
ئاهیرین
[[ئاهیر+ئین]]
«ستـ.»، «هو.» تمـ: ئاگرین. «نامەکەت یاوا، کۆسم کەفتەوە» «دڵەی ئاهیرین داوە نەفتەوە» «مەولەوی: مکبـ-٤٣٦»
ئاهین
«نا.»، «هو.» تمـ: ئاسن. «جەزبەی ئاهینم دە ماخ دان پەرداخ» «میقناتیز تۆی جام کەردەن وە یاتاخ» «مەولەوی: مکبـ_۴۵۲»
ئاهینگەر
«نتـ.»، «هو.» تمـ: ئاسنگەر. «نە ئاهینگەرێ، نە ئاهینگەرێ» «ئاڕۆ ڕاگەم کەفتنە ئاهینگەرێ» «مەولەوی: مکبـ_۴۴۴»
ئاهەنگ
[[پهـ: ئاهەنگ]]
«نا.»، «سیمـ.» ۱- کۆڕی بەزم و گۆرانی و خۆش ڕابواردن کە بە بۆنەی شەوارەی منداڵ، یا خەتەنە سووران و شتی تری لەم بابەتە دەگیرێ. ۲- هەموو کۆڕێکی بەزمی گۆرانی و مۆسیقا. ۳- «کئێر.» نەغمەی ڕێک و پێک، ئاوازی گۆرانی.: ئاهەنگی سێگا. ئاهەنگی دەشت. «نەوای ئاهەنگی «قد قامت» تەریقی جەمعی زووهادە» «قەد و قامەت بە لەهجەی ڕاستی، تووبایی عوششاقە» «نالی: گمـ_۵۱» ۴- دەنگ، ئاواز. «وردە ئاهەنگی دوای کۆکە نیشانەی ئەجەلە» «ڕەزا_٦۴» ۵- قەست، نیاز، عەزم. تێبــ.ینی: بە مانای «۵» ـه م لە فارسیڕا هاتۆتە ناو زمانی کوردییەوە و لە قسەکردنا زۆر کەم دە کار دەکرێ.
ئاهەنگ کردن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاهەنگ گێڕان.
ئاهەنگ گرتن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاهەنگ گێڕان.
ئاهەنگ گێران
«مستـ. متـ.» ۱- بەرپا کردنی کۆڕی بەزم و مۆسیقا و گۆرانی، بە بۆنەی لە دایکبوونی مناڵ یا خەتەنە سۆران و شتی وا. ۲- کۆ بوونەوەی دەستەیەک بۆ ڕابوەردن و گۆرانی کوتن ٭ئاهەنگ کردن، ئاهەنگ گرتن، حەفلە، شەونشینی.
ئاهەڕا
[[ئاهـ+ئە+ڕا «=ڕێ» ]]
«نتـ.»، «هو.» ڕێگایەکی باریکی لەوانەبێ، بە زەحمەت پێی بووترێ ڕێگا و هەر ناوی ڕێگا بێ. «وەروێ بەرد ئەو بەست گرد گوزەرگایێ» «دووی ئازیزشەن دڵ ئاهەڕایێ» «مەولەوی: مکبـ_۵۳۸» .
ئاهەک
«نا.»، «سنـ.» قسڵ.
١-ئاهوو
[[ستـ: ئاهوو.، پهـ: ئاهۆک]]
عەیب و عیللەت، کەمایەسی و نەقس «لە شتێکدا، لە کەسێکدا». «ئازیز شۆخ شەنگ شیرین تارەنی» «ئاهووی بێ ئاهووی وەش ڕەفتارەنی» «مەولەوی: مکبـ_۱٦۵» ٭ئاهۆ/۵. تێبــ.ینی: ئاهۆکی پەهلەوی لە وشەی «ئاهوو» ی ئاوێستایی هەر بەو مانایەی کە لەسەرەوە باس کرا، وەرگیراوە.
٢-ئاهوو
[[پهـ: ئاهووک]، [فر.]]
«نا.» تمـ: ئاسک.