تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئان
«ئمـ.» ١- ئامرازی کردنه سەرپشکی یەکێکە لە بەینی دوو کاراندا، دوو شتاندا.: ئان دانیشە ئان بڕۆ، ئان دوو ڕۆژ ئان سێ ڕۆژت زیاتر پێ نەچێ. ٢- ئامرازی شەرتە.: ئان بە گژیدا موچوو، ئان کە بە گژیدا دەچی تێیدا مەیەڵەوە. ٣- ئامرازی گومان و دوو دڵییە لە کارێک.: ئان ئەم کابرایە بێ ئاقڵه، ئان ئەوەی دیوتە بەراز نەبوون. ٤- ئامرازی پێشاندانی ڕێگای جیاجیایە بۆ پێکهاتن و جێ بە جێ کردنی کار و مەبەستێک.: ئەشکەوتەکەی «زەرزی» هێندە بەرزه، ئان دەبێ بە پەیژە بۆی سەرکەوی، ئان بە گوریس هەڵت کێشن. * یا، یان. تێبــ. ــ جیاکردنەوەی ئەو کارانەی بەم «وشە» یە پێکدێن، ڕێگای ئەوە ناگرێ کە کە خاسیەتێکی موشتەرەک لە هەمواندا بەدی بکرێ.
٢-ئان
[[پهـ: ئان]]
«ئمـ.» ١- پاشبەندی جەمعە بۆ ناوان: ترکان، کوردان، عەجەمان، چاوانی دەردێنم. □ «سووریلەی خوریلە هەرمێیانیش دەخوا و درۆیانیش دەکا». * گەل، «ــ ئێل»، یەل. ٢- بە دوای ئەو ناوانەوە دەنووسێ کە کات پێشان دەدەن.: ئێواران، بەیانیان، بەرە جێژنان، بەهاران، خەرمانان، ڕۆژان، نوێژی خەوتنان. ٣- بە دوای جێگاوە دەنوسێ: ئێران، بەرانان «شاخێکە نیزیکی سلەیمانی»، دیلمان، سیدەکان، سەرقەبران، شۆڕان، لەندی شێخان «شاخێکە لە کوردستانی ئێران». ٤- نیشانەی درێژخایێنی کارێکە: گەڵارێزان، مێوەگەنان. ٥- پاشبەندی سفەتی فاعیلییە.: ڕەوان، پەشیمان، نیگەران، هەڵەداوان. ٦- نیشانەی ئاهەنگ و جەژنە.: خەتەنەسووران، خەنەبەندان. ٧- بە دوای سفەتەوە دەنووسێ و دەیکا بە ناو.: ئەستووران، باریکان، نەرمان، سوورکان، ڕاستان.
٣- ئان
[ [= عا.: آن]]
«نا.» دەم، کات، زەمانێکی کورت، وەختێکی کەم. □ «بخوێنن چونکە خو ێندن بۆ دیفاعی تیغی دوژمنتان» «هەموو ئان و زەمانێ عەینی قەڵغان و سوپەرتانە» «ئەحمەد موختار جاف».
ئانقەست
[عا. ]
تمـ: ئەنقەست.
ئانی
«پبـ.» ١- بە دوای ناوەوە دەلکێ و دەیکا بە سفەت.: ژنانی «پیاوی ئاکار ژنانە»، سەگانی «وەکوو سەگ زیرەک»، ماینانی «سەروشکڵی وەکوو مایین». ٢- بە دوای هەندێ سفەتدا دێ و دەیکا بە ناو: وشکانی، ئاوانی.
ئانیسک
«نا.»، «مکـ.» حاڵەتێکی وەکوو نزگەرەیە بە سەر ئینساندا دێت: کوڕە بەس بگری، سەرت بە ئانیسکانەوە هەڵقەندرا. تێبــ. ــ ا» لە ئەنجامی گریانی زۆر بە کوڵ و تاو، هاتوچۆی هەناسە لە سەر دۆخی نامێنێ و زیاتر لە پێویست، هەوا دەچێتە دەروونەوە و کەمتر دێتە دەر، ئەوەش کە دێتە دەر تەووژمی زۆرە و بەرەنگاری ئەو هەوایە دەبێت کە دەچێتە ژوور و پیاو ئەم حاڵەی بە سەردا دێ، فەرقی دەگەڵ «نزگەرە» ئەوەیە کە «نزگەرە» هۆیەکی ئاشکرای نیە بەڵام ئەمە لە گریانەوە پەیدا دەبێ. ب» لە هەندێ فەرهەنگی کوردیدا، بە غەڵەت، ئەم وشەیە بە «ئانیشک» مەعنا لێدراوەتەوە. هس.: نزگەرە. نێسکە «سەر هەڵتەکاندنی ئەسپی شۆخ». * بەرەنیسک.
ئانیشک
«نا.» ١- ئەو جمگەیە کە باسک و قۆڵی ئادەمیزاد تێکدەکاتەوه، ئەو شوێنەی دەستی ئادەمیزادی لێ دەنوشتێتەوە. ٢- ئەو شوێنەی لە قۆڵی کەوا و چاکەت و... دا دەکەوێتە بەرامبەر ئانیشکی دەست.: ئانیشکی چۆغەکەی پینەی لێدراوە. * «بکـ.» ئەنیشک، عەنیشک.
ئانیشکە
[[ئانیشک + ه ـ ئه‌/١]]
«نتـ.» ١- «مکـ.. سیمـ.» لوولە و گونج بە شکڵی زاویەی قاییمە یا کەوانه، لەسەر سووچی لوولە زۆپا یا گۆنگەی ئاو و ئەو جۆرە شتانەدا ــ بۆ ئەوەی سەری بۆ لایەکی تر وەرچەرخێنن ــ بە کار دەبرێ. ٢- «سیمـ.» ئامرازی ئاشه، دارێکی دوو لکە بە «خوانکە» ی ئاشەوه، پێی ئاش بەرز و نزم دەکاتەوە «تمـ: خا: جـ ١، ل ـ ٥٩» * «مکـ.» دانوپۆ.
ئانە
[[٢- ئان/١ + ه‌ ــ ئه‌/١]]
«پبـ.» ١- بە دوای «ناو» و «سفەت» ەوە دەنووسێ و دەیانکا بە «قەید» و مانای «جۆری، بە شێوەی، وەکوو، وێنه، لە کاتی و لە وەختی» یان لێ زیاد دەکا.: ئازایانه، پاڵەوانانه، پیاوانه، مەردانه، مەستانە. ٢- بە دوای ناوەوە دەنووسێ و ناوێکی تازەی لێ دروست دەکا، بۆ «کرێ» و هەقی ئیش و... کە بدرێ بە کەسێ.: جێژنانه، ڕۆژانە «هەقی کاری ڕۆژێکی کرێکار»، سەرقەڵەمانە، مانگانە «مەعاشی مانگێکی کەسێ»، کاڵەدڕانە. ٣- بە دوای «ناو» ەوە دەلکێ و دەیکا بە ناوێکی تازە بۆ کۆمەڵێ لەو باج و پیتاکانەی دەربەگەکانی کوردستان لە جووت بەندە و مسکێنانی دەستێنن.: پووشانه، ڕۆنانه، سوورانه، فڕووجانه، مڵکانە. ٤- بە دوای «ناو» ەوە دەلکێ و دەیکا بە «سفەت» .: ئازایەنه، پیاوانە. تێبــ. ــ فەرقی «قەید» و «سفەت» کە بەم پاشبەندە دروست دەبن بەندە بە جێگا ی دە کارکردنی وشە تازەکەوە.
١-ئانێ
«ئمـ.»، «سیمـ.»، ١- ئامرازی زەرف تەواو دەکا و «ناو» دەکەوێتە نێوانی هەردوو کەرتی ئامرازەکە.: لە ماڵەوانێ بووم، لە ژوورەوانێ دانیشتبوو. ٢- بۆ تەحدید بە کار دێت: ئەوەتانێ، کامەتانێ؟ دێتەونێ، ڕۆییشتەوانێ، وەرە ژوورەوانێ، بڕۆ دەرەوانێ تەماشای ئاسمان بکە.
٢-ئانێ
«پبـ.» «هلـ.» تمـ: ئێن: تۆپانێ جگانێ.