تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاغە
«نا.»، «هلـ. سنـ.» تمـ: ئاغا. ماڵی کاکەخانی ئاغەنە «ئاغان».
ئاغەبانوو
«نتـ.» تمـ: ئاغابانوو.
ئاغەڵ
«نا.»، «مکـ.» ١- ئەشکەوتی تەبیعی یا دەسکرد لە کێو، یا چاوە خانوێک لە ناوماڵ کە بۆ داکردنی مەڕ و ماڵات تەرخان دەکرێ. ٢- چوار دیوارێکی سەردانەپۆشراو لە دەشت، بۆ داکردنی مەڕ وماڵات. لەو شوێنانەی زۆر سارد نیە و بەفر، یا هەر نابارێ یاخۆ نامێنێتەوه، هەم ناهێڵێ ماڵات بە دەشتا بڵاو ببێتەوە و هەم بای ساردی زستانیش کەسیرەیان ناکا. ٣- جێگایێکی تایبەتییه، لەو شوێنانەی بەردیان کەمە بۆ داکردنی مەڕ وماڵات بە «چەپەر» دەیکەن. * غەڵ.