تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاری کردن
«مستـ. متـ.» یارمەتی دان، کۆمەگ کردن * ئالی «ژابا/٦، کف٤٤»، هاری «کف ٢٩٨». تێبــ.: ئەم وشەیە و چەندێکی تر کە هەر لەمە وەرگیراون، لە ساڵانی شەڕی دووەمەوە لە نووسینی سیاسیدا بە کارهێنراون.
ئاریباری
«نتـ.»، «کیـ.» هەڵووچە، هەڵووژە. هس.: ئاڵووباڵوو.
ئاریلە
«سـ.» پیاوی ژنانی، پیاوێکی ڕەووشت و خۆی ژنانە بێ. * ژنانیلە. هس.: ئاڵی. تێبــ. ــ تەنیا مامۆستا وەهبی ئەم وشەیەی نووسیوە.
ئاریکار
«نا.، سفا.»، «بکـ.» کەسێکی دەستی یەکی تر بگرێ و لە جێ بە جێ کردنی ئیشێکا کۆمەگی پێ بکا. *هاریکار، یاریدەدەر، تمـ: ئاجودان.
ئاریکاری
«نمسـ.» کاری یاریدەدان* هاریکاری. ئاریکاری خواستن «مستـ. لا.» داوای کۆمەگ کردن «ژابا - ٦» .
ئارێ
«ئمـ.» ١- بۆ تەئکید و بەڕاست زانین. □ ئاری واجبەن، تانەی بەدکاران پەی گەرمی بازاڕ، عەشق دڵداران. «مەولەوی: مکبـ ــ ٤٣٩» * ئا، با، ئەرێ/٢، «بکـ.» ئاری، ئەرێ «کف ــ ٢٣٨، ٤٩»، ئەرێ، هەری «ژابا ــ ٦». ٢- بۆ شک و گومان و سەرسوڕمان: ئیمڕۆ خاڵم پێنج دیناری دامێ. ئارێ! «سەیرە هیچ باوەڕ ناکەم» * ئەرێ/٣.
ئارێ ئارێ
بۆ تەئکیدی زۆر بەکاردێت □ یار دڵی خوێنین و چاوی پڕ لە گریانی دەوێ ئارێ ئارێ، گوڵ لە باخان ئاوی بارانی دەوێ «نالی: گمـ ــ ٩٢»
ئارێشەڵڵا
[[ ئارێ+ شەڵڵا= عا.: انشاءاللە ]]
«سیمـ.» بۆ شک و گومان لە ڕاستی قسەیەک و بە ئاواتی ڕاست بوونی، بەکاردێت: ئاریشەڵڵا وا بایە «وانیە، باوەڕ ناکەم وا بێ».
ئارەخچن
«نتـ.» تمـ: ئارەقچن
ئارەزوو
[[ پهـ: ئارزۆک ـ یا ـ ئارزووک ]]
«نا.» ١- ئیشتیای خواردەمەنی: ئارەزووی گۆشت ئەکا، ئارەزووت لە چییە بڵێ بۆت لێ نێن. ٢- ئیشتیای دێتنی دۆست و خزم و کەس و کار: ئارەزووی باوکی دەکا، ئارەزووی ماڵی خاڵت ناکەی؟ هەر بە ئارەزووی مەهابادەوەم. ٣- ئاوات، مەبەست، دڵخواز «هەرچێکی بێ» : دەمێک بوو بە ئارەزووی ئەم سەفەرەوە بووم، نەرمین بە ئارەزووی خۆی گەیی ئاخری ملوانکەی کڕی.
ئارەزوومەند
[ [ئارەزوو+ مەند «پبـ..» ' ]
«سـ.» حاڵی کەسێکی ئارەزووی کارێک یا شتێک یا کەسێکی تر بکا. □ مەدیان گوڵاڵان نە پای دەربەندان ئەو یەک تەر وێنەی ئارەزوومەندان «مە لەوی: مکبـ ـ ٤٣١».
ئارەزووکردن
«مستـ. متـ.» هەست کردن بە ئیشتیای شتێک، دڵ لە دووی شتێک بوون.
ئارەق دەردان
[ [١- ئارەق + دەر + دان ]]
«مستـ. لا.»، تمـ : ئارەق کردن.
ئارەق پێ کردن
[ [١- ئارەق + پێ + کردن ]]
«مستـ. متـ.» ١- خەجاڵەت کردنەوە و بە شەرمدا خستنی یەکێک. ٢- ترساندن و تۆقاندن. ٣- پارە ئەستاندن لە کەسێ بە نیوە زۆر و نیوە خواهیشت: ئیمڕۆ حەسەن ئارەقی بە شیڕکۆ کرد پێنج دیناری لێ ئەستاند * ئارەق پێ کردنەوە.
ئارەق پێ کردنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئارەق پێ کردن.
ئارەق ڕشتن
«مستـ. لا.» ١- تمـ : ئارەق کردن. ٢- «کنـ.» ماندووبوون و زەحمەت کێشان بە کارێکەوە.
ئارەق کردن
«مستـ. لا.» ١- هاتنە دەری ئارەقە لە لەشی ئینسان. ٢- «کنـ.» گەرمابوون، بە خۆدا شکانەوە، خەجاڵەت بوونەوە * ئارەق دەردان، ئارەق ڕشتن/ ١، ئارەق کردنەوە.
ئارەق کردنەوە
«مستـ. لا.» تمـ : ئارەق کردن.
ئارەق کێشان
[[ ٢- ئارەق + کێشان] ]
«مستـ. متـ.»، تمـ: ئارەق گرتن.
ئارەق گرتن
[ ٢[- ئارەق + گرتن ]]
«عا. کو.»، «مستـ. متـ.» دروست کردنی ئارەق. تێبــ. ــ١ دروست کردن و فرۆتنی ئارەق تا ئەو دوایانەش لە کوردستان پیشەی تایبەتی فەلە و جوولەکە بوو، موسوڵمانان بە ئاشکرا، خۆیان لە قەرەی ئەم ئیشە نەدەدا. شێوەی گرتنی ئارەقی خواردنەوە و ئارەقی گژوگیا تۆزێ لێک جیابوون. ٢- بۆ گرتنی ئارەقی خواردنەوە لە پێشدا ترێ دە تەشت یا شوێنێکی تایبەتیدا بە پێ دەشێلن و دەیپڵیشێننەوە تا دەبێتە تڵپە و ئاو، دایدەپۆشن و لێی دەگەڕێن تا دەترشێ «تخممر دەکا» ئەو جار دەیکەنە مەنجەڵێکی زەلامەوە و سەری بە سەر پۆشێکی تایبەت دەگرن و بە قۆر یا هەر شتێکی تر هەناسەی لێ دەبڕن، لە لایێکی ئەم سەرپۆشەوە لوولو یا مەسینەیەک قایم کراوە دەورەی ئاوی ساردە، ئەوجار ئاگرێکی باش لە ژێر مانجەڵەکە دەکەنەوە، گەرما و تینی ئاگر تڵپ و تاڵی ناو مونجەڵەکە دەکا بە هەڵم و بە لوولەکەدا دەردەچێ، چونکە خۆی گەرمە و ڕێگای دەرچوونی سارد، دەبێتەوە ئاو، تک تک ئەتکێتە قاپێکەوە کە لەبەر لوولەکە داندراوە. بۆ گرتنی ئارەقی گژوگیاش ئەم شێوەیە بە کار هێنراوە و شێوەی تایبەتیش هەبووە: ناو مەنجەڵێکی گەورە پڕ دەکەن لە گیای مەبەست و ئاوی کەم تێدەکەن، دفرێک لە ژوورەوە لە سەر گیایەکە دادەنێن و تەشتێ دەخەنە سەر مەنجەڵە گەورەکە و دەورەی قوڕ دادەدەن و تەشتەکە پڕ دەکەن لە ئاوی سارد هەڵمی گژوگیایەکە لە بنی تەشتەکە دەدا و لەبەر ساردی دەبێتەوە ئاو کە دەتکێتەوە ناو دەفرەکەی ناوەوە.