تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باوباوێن
گاڵتە دەگەڵ مناڵا کردن و باوباو گوتن
باوەرێن
میوەی کە با وەراندوویە
باڵانوێن
ئاوێنەی باڵاڕوان
باڵێن
پشتیوانەی دیوار و کۆڵەکە
دارێکە دەیخەنە پشتی دەرگای داخراو
برێن
مقەستی خوری هەڵپاچین
گیایەکی شیرەدارە
بلوێربەزێن
مناڵێ میزی لە بلوێرەوە سەر دەکا
بریەتی لە مرۆی بزوز و دانە سەکناو
بنڕدێن
مووی بەرچێڵەی پیاو
بڕمێن
بە کاروئازا و بە بڕشت
بۆڕێن
کێبەرکێ، ڕکە، ملە