تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



یەک لسەریەک
بەسەریەکا هەڵچنراو
بێ ماوەدان و دەرفەت: یەک لسەریەک داخاوت
یەکاویەک
دەس بە جێ: دوعای خەڵیفە یەکاویەکە
دووئەوەندە: ماڵەکە یەکاویەک قازانجی کرد
یەکۆیەکۆ
یەکی یەکی، هەموو تاکیکی
یەکیەک
هەموولا
تاک تاک
یەکەیەکە
تاکەتاکە
ئۆیە
پوولەکە، پووڵەکە، ئەو وردیلە تەنکانەی لە کەناری دەسماڵی سەری دەدروون بۆ خشڵ، بریقە
تیسماڵکی پارچەی کون کونی ناسک کە لە کەناری کەوای دەدروون و بریقەی وێدەخەن
ئیخباریە
نوسین بۆ میری لەدژی خەڵک، ڕاپۆرت، نامەی شوفارانە، شوفاری نامە
ئەساسیە
کەل و پەلی ناو ماڵ
ئەولایە
ئەم تەرەفە، ئەم بەرە
بادیە
بادی، زەرک، کاسەی چێوین
بۆریە
لوولەی ئاو