تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زیارەت
چاک و پیر، شەخس
چوونە دیداری چاک و پیران
ناوی گوندێکە بەعسی وێرانی کرد
زیارەت کردن
ماچ کردنی دەستی پیاو چاک یا شتی زۆر پیرۆز: قورعانەکەم زیارەت کرد
زیان کردن
زەرەر کردن
زەرەر لە خەڵک دان
برێتی لە مناڵ لەبەر چوون: براژم مناڵەکەی زیان کرد
زیاندار
پیاوی بەدفەڕ و دەس بەزەرەر
زیانەخورۆ
سەگێ کە فێری مریشک خواردن دەبێ
ڕەشەوڵاخێ کە خۆ دەدزێتەوە و دەچێتە ناو زەرعاتی خەڵکەوە
زیویان
جووڵان، بزوان
زەرقیانەوە
لە خۆشیاندا چیڕ بوونەوە
زەرپیان
لێدراوی، کوتراوی
زەریان
کەیبانووی ماڵ