تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وردەگر
ئیرادگر، ڕەخنەگر
وەگر
کەسێ کە لە حەوا شت ئەقۆزێتەوە: خشت وەگر، تۆپ وەگر
لەخەرج گێڕەوە: لەماڵدا هەموو دەس بڵاون هەر من وەگرم
دامەزرێنەر و بەرپاکەری چادر و چیغ و پەردە
نەخۆشی گیرۆ
پاسگر
کێشک چی، جەزایر چی
پاشگر
لە ڕێزماندا بەو پیتانە دەڵێن کە دەکەونە دوای وشەوە و مانایاندەگۆڕن
پنگر کێش
ئاسنێکی سەرخواری دەسکردارە، سکڵی پێ ڕادەگوێزن
پیلەگر
بە بەهانە، کێشەکەر، گڕوگر
پەگر
تڵفی بنی تراو
خڵتەی کانزای تاواو
چڵک هەڵگر
جلکی ڕەش و شین و بۆر کە چڵکیان پێوە دیاری نادات
ڕاگر
بەرلێ گر، پێشگر: کارەکەم ڕاگرت نەم هێشت بکرێ
ئاگاداری کەر: ژنێکی ماڵ ڕاگرە
چەتە، پیاوخراپ
ڕۆژووگر
کەسێ کە وەڕۆژگ ئەوێ