تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەفگیر
ئامرازێکی کانزای کون کونی کلک دارە بۆ پاڵاوتنی کەف لەسەر چێشت
کەفی دەریا
دەرمانێکە
شتێکی شل و کون کونە لە دەریاوە دەهێنرێ سابوونی لێ دەدەن و دەم و چاوی پێ دەشۆن
کەفیۆک
دەسەسڕی بچووک
کەفە
ئاسنێکە پاڵاندر و دەیکاتە دەستی بۆ پاڵ پێوەنانی شووژن
کەفەڵووک
شتی شل و سستی ناپتەو
ئەشکەفت
شکەفت، غار، ڕەهۆڵی زل لە شاخدا
ئەنتیکەفرۆش
فرۆشیاری شتی کەونارا
بارکەفتن
تووشی نزوولی هاتن، بەخت کەوتن، بۆ نەهاتن، نەهامەتی
داکەفتن
لە سەرەوە بەرەوخوار هاتن
کەوتنەخوار
بوونە داب و باو: شتێ تازە داکەفتگە
داسەکنان: داکەفە
لەکار کەوتن: پیر بووە داکەفتگە
قوپانی زەمین یان بان، داهاتن: بانەکە داکەفتووە
داکەفتگی
قوپانی زەوی یان بان
دوورکەفتگ
دوورەوە کەوتوو
دەرکەفتە
لە ماڵدا نەماو، دەرچووگ
ئاژەڵی ئاوەکی
ئاشکرا بووگ
دەسکەفتن
پەیا کردن، وەگیرهاتن
دەسکەفتە
پەیدا کراو، وەدەست هاتگ