تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پچڕانەوە
دوبارە پسان بەندی گەردن بەندەکەم دوبارە پچڕایەوە
پیڕاندن
پرماندن، پرمەکردنی ئەسپ
پەڕاندن
سوار کردنی نێر لە مێوینە
لەت لێ فرێدان: ئەم لکە بپەڕێنە
بە جێ هێشتن: لە خوێندنەوەدا خەتێکت پەراند
لە پێش لابردنی کۆسپ: لەمپەرم پەڕاند
بە دوای پێشگری «هەڵ»دا بە مانای ڕەقساندنە: هەڵپەڕاندن
بە دوای پێشگری «ڕا»دا بە مانای بێدار کردنەوەیە: راپەڕاندن
لە دوای پێشگری «دا» بە مانای ڕەتاندنە: دامپەڕاندە خوار
لە پاش «لێ» بە مانای نەهێشتن: خەو لێ پەڕاندن
پەڕاندنەوە
لە ئاو دەرباز کردن
برێتی لە لە بەڵا ڕزگار کردن: پەڕاندوتمەوە
پەڕانپەڕ
دەوراندەر، کەنارەوکەنار
چاودەرپەڕاندن
زەق تواشاکردن بۆ ترساندن
چۆڕانەوە
داکەوتنی دڵۆپە لە شتی تەڕ
هاتنەخواری ئاوی باران دڵۆپ دڵۆپ بە داردا
چەڕانن
لەوەڕاندن، ئاژەڵ بردنە دەشت بۆ گیاخواردن
ڕاپۆڕاندن
پەستاوتن، ئاخنین، بەزۆر دەناو نان