تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چڕ
نانی لە جاویندا دژوار، چیڕ: نانەکە چڕە ناجوترێ
لێرەواری پڕ دار: دارستانێکی چڕە
لە کێشاندا خۆگر و نەپس: هێندە چڕە وەک جیل وایە
بەدەستەوە نەدان: چڕ دەرپێیە
بانگ کردن: بی چڕە با بێت
بەستنی توند، شەتەک: چڕی دە با نەکرێتەوە
هەورازی ڕژد، چیای ڕژد: هەورازەکە زۆر چڕە، شاخێکی چڕە
دەم و چاو: بڕوانە لەو چڕ و چاوە، چڕ و چاوت بشۆ
پاشگری بە واتا بێژ: لاوژەچڕ: گۆرانیبێژ
گۆرانی، لاوک: چڕێ بچرە
پوشکە چیلکە: چڕوچیلکە
ڕەنگ. لەگەڵ شیر دەگوترێ: دەڵێی چڕی شیرە
تێ چڕژان
تێ چران
چڕابوون
فێرە لەوەڕبوون: بەرخەکانمان چڕا بووگن
چڕوچیلکە
دارووکە و پڕوپوش بۆ ئاگر
چڕک
هەتوان، مەڵحەم، مەڕهەم
دۆشاوی خەستی دوو جار کوڵاو
چێشتی خورما و پەنیری سوورەوەکراو
چیکەنە، ئامرازی پەمۆ خاوێنکردنەوە
جۆرێ نان
چڕە
گوتنی گۆرانی
گازی، بانگ کردن
قەرەباڵغی، ئاپۆرەی خەڵک
چڕەبەندان
پڕایی و تێکەڵ پێکەڵی مەردم
چڕەدووکەڵ
کادوی زەحف، دووکەڵی پڕ و زۆر
گۆرانی چڕین
قامبێژی
بچڕک
ناوساجی، زلووبی، نانێکە لە ناو ڕۆنا سووری دەکەنەوە، کولێرەبەڕۆن
بۆچڕوک
بۆنی سووتاوی چەوری
داپچڕاندن
داچەقاندنی دەم و زەق کردنی چاو
لە سەر بۆ خوار دڕاندن
دڵچڕێن
دڵ تەزێن، خەم و خەفەت هاوەر
مووچڕک
مچوڕک، تەزوی لەش
مشەمای دەرمان کە بە پێستەوە دەلکێنرێ
میچڕان
بەسەر یەکدا گڵۆفان
میچڕاندن
بەسەر یەکا گڵۆفاندن