تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕوح چوون
برێتی لە ترسی زۆر، زاڵەترەک بوون
ڕێ تێ چوون
شیاوی پێک هاتن، ڕەنگە: ئەم کارە ڕێی تێ ناچێ بکرێ
ڕێ لەبەر چوون
ئاولێچوون
تکە کردنی دیزە و مەنجەڵی بە درز و کون تێ بوو
بچووکی
کەم قەوارەیی، خزمەتکاری و نۆکەری: تا دەمرم بچووکیت دەکەم
بۆچوون
بیر بردن: من وای بۆچووم کە نایەتەوە
بەرەو شتێ یا کەسێ ڕۆیشتن
بیرچوونەوە
لەیاد چوونی ئەوی زانراو
بەسەراچوون
لە نخافڵ گرتن، بێ چاوەنۆڕی گەیینە سەر یەکێک
نسحەت و سەرزەنشت کردن
بەناواچوون
بەگژداچوون
بەگژا چوون
تیاچوون
لەناوچون، تێ چون، لەئارادا نەمان
تیک هەڵچوون
پێک هەڵپرژاندن تێکەوە گلان بۆشەڕ
تێ هەڵچوونەوە
بەسەر گرتنەوە، سەر لە نوێ کردنەوە: بەکوردی دیسان زیندو دەبمەوە/لەودنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوە
تێهەڵچوون
پێداچەقان: دڕوێکم تێهەڵچوە
چونەناو بۆ کارێک