تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستووندەک
داری کۆڵەکەی خێوەت و ڕەشماڵ: چادرە کەیان لە سەر نۆ ئەستوندەکانە
ئەسپوول
سپڵ، پارچە گۆشتێکی پانی ڕەشە لە ورگا
ئەنوویر
ترێ، بەری ڕەز، هەنگور
ئەنگووتن
هەڵاتنی تاک ئەستێرە: گەلاوێژ ئەنگوت
هەڵکردنی بای هێدی: هەناسەم ززولفەکەی لاداو مەیلێکی کەکرد چاوی/نەسیم ئەنگوت و شەو ڕابردو نەرگس هەر لەخەودایە، «نالی»
پاش وشەی «هەڵ» نێت بە مانا تووش بوون، کەوتن
ئەنگووست
ئەنگوس، ئەنگوستەچاو: زۆر تاریک
ئەڵووجە
هەڵووژە، مێوەیەکی خڕکەڵەی شیرنە بەهارە و پایزەی هەیە، ئاڵووچە
ئەیهووت
چلەی بچووک
بابوونە
گوڵە بابوونە، گیایەکە سەرە بەهاران دەردێ و گوڵێکی سپی دەکا
بارووتی
زۆر ورد: چای بارووتی دەکڕم