تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاڵووک
دارووکەیەکی دڕکاوی سپییە بۆ تەندور و ئاگر دە کار دێ
چتوور
چوێشتیر، تێشتیر، بزنی دووساڵە
چرامووشی
قوتیللە، قوتیلەچرا، چرافتیلە
چرخوویس
ئاردی دانەوێڵە لە ڕۆنا سوورەوکراو
چرووساوە
لاواز لەبەر ڕەنجدانی زۆر
چرووکان
سیڕەسیڕ و چیڕەچیڕ، وەک دەنگی لێکدانی دمەقەیچی
چزوونە
پێوەدانی دوپشک و ...
چلوورە
شووشە سەهۆڵ، شووشە سۆل، سەهۆڵێ کە بە شاخ و گوێسوانەدا شۆڕ دەبێتەوە
بەستەنی، دۆندرمە، دۆڵدرمە، بەسەنی
چلەبووچک
چلەی چکۆڵە، لە دەی رێبەندانەوە تا سی ڕێبەندان
چنجڕووک
پەنجەی نینۆک تیژ
چنوور
گیایەکی زۆر بۆنخۆشە گەڵای لە شویت دەکا