تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەمێ بوون
پەند وەرگرتن، لەسزادانەوە، دەست لەکاری ناڕەوا هەڵگرتن
تەواوبوون
دروست وبێکەمایەسی بون
نەمان وخەلاس بون
تەون
تەنینی ڕایەخ، هۆنەی لەخوری و مو
تەپخ بوون
داڕوخان، داتەپین
تەڕبوون
شل بون، بەئاو بون
برێتی لە تەمێ بون وپەند وەرگرتن: هێندە بێ بارە بەهیچ شتێ تەڕ نابێ
تەیەوبوون
ڕاهاتن وکارفێر بون
جاڕزبوون
وەڕەزبوون
جفت بوون
پاڵ وێکدان، پێکەوەنوسان
جیاوەبوون
جدابوونەوە
جێ بەجێ بوون
حاوانەوە لە خانوو یان لە ئاواییدا
پێکهاتنی کار
جێ پێ لەقبوون
برێتی لە کەم و کورتی هێنان لە پایە و مایەدا
نەتوانین لە شوێنی خۆدا مان
جەزم بوون
حاڵ لێ هاتنی دەروێش
جەم بوون
کۆبوونەوە، خڕبوونەوە، کۆمەڵ کردن
حەیاچوون
ئابڕونەمان، حەیاتکان
حەیزەبوون
پێرەژنی فێڵباز
خاتون
وشەی ڕێز بۆ ژنان