تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵبزۆقین
بەرزەوە بوون و دا کەوتنی لە دوای یەک و بە پەلە، هەلبزۆق
هەڵبچڕین
لە سەر فڕێدان: ئەم سەرە قوتوە هەڵبچڕە، مشەما لە برین هەڵبچڕە
هەڵبڕان
بڕان بە تیغ
جوێ بوونەوە: کاکم لە ئێمە هەڵبڕا
بڵند کران
هەڵبڕاو
بڕدراو بە تیغ
ڕا کردوو لە ترسان
جیاوە بووگ
بڵند کراو: چرا هەڵبڕە سەی دز دیارە
هەڵبڕزکین
هەڵ بڕزکان
هەڵبڕین
بڵند کردن
کەوتنە شوین یەکێ بە غار: هەڵم بڕی تا دەماڵێم کردەوە
بە تیخ لەت کردنی گوریس و ڕیس
گوڕینی ڕێگەی ئاو: ئاوەکەی هەڵبڕی بۆ نێو جۆیەکەی خۆی