تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هێش
هەوجاڕ، ئاموور
وتەیەکە بۆ گێڕانەوە و ڕاگرتنی ئاژەڵ: هێش بزنی خاوەن مردی
قەراخ ئاو، کەنار ئاو. بەتسێن، بەستۆڕە دەبێن قارس هێشا بەحرێیە
هۆش، ئاوەز
تا ئێستەش: ژ ددانان حەپە حەپە پێرەمێر هێش حەسەپە
بەجێ هێشتن
خستنە دواوە، جێ هێشتن، وەدوا دان
هێشت
ڕای گرت، هێشتی، هێشتییەوە
وازی لێ هێنا
هێشتا
تا ئێستەش
هێشترسوار
حوشترسوار
هێشتن
ڕێگەدان، ئیجازە دان، کە ڕابردووی هەیە و بۆ ئایندە ناگوترێ: هێشتی بچم
لە دوای پێشگری «ڕا» بە مانا درێژ کردنەوە: بانگی ڕاهێشت، گوریسی ڕاهێشت
لە پاش پێشگری «دا» واتا: بەرەو خوار کردنەوە: گوریسی بۆ داهێشت پێی سەرکەوێ
ڕا گرتن و دەست لێ نەدان: دەستاڕەکەی جێ هێشت، هەر لەو جێگە هێشتی، ئاوا هێشتن باش نیە
هێشخان
وچخانە، خەڵوەتی، ژووری کەل و ڵەل و ئەرزاق