تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نەبان
شیرەدرێ کە بێچوی خۆی ناوێ و شیری ناداتێ
برێتی لە کەسێ کە دەنگی لە یەکێ گۆڕیوە: کاکم لیمان نەبانە نامان دوێنێ
بەدمیجاز، هەمیشە قەڵس و تووڕە
قوونەبان
لای پشتەوەی بانی خانوو
برێتی لە ئاشنایەتی: قوونەبانم دەگەڵی نیە
برێتی لە حەوسەڵەی کار کردن: قوونەبانی ئەوەندەی نیە جێگاکەی خۆی هەڵگرێ
نانەبان
لەسەردانان
نیشتنەبان
چوونەسەر: بار نیشتۆتە بان لێوی، کاورا لێم نیشتۆتەبان
نیشتنەبان یەک
نیشتنە باڵ یەک