تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نەبات
جۆرە شەکرێکی مینایی ڕەنگە
نەبار
نالەبار
ئیشکەساڵ: لە چاوا نم نەما بۆ گریە نۆرەی سەجدە بەردەریە / سیاساڵم نەبارە نوێژی ئیستیسقا نەکەم چبکەم؟ «مەحوی»
نەباش
خراپ: ئەڤ مرۆیەکە نەباش
نەبالغ
ناباڵغ، خۆنەناسیو
نەبان
شیرەدرێ کە بێچوی خۆی ناوێ و شیری ناداتێ
برێتی لە کەسێ کە دەنگی لە یەکێ گۆڕیوە: کاکم لیمان نەبانە نامان دوێنێ
بەدمیجاز، هەمیشە قەڵس و تووڕە
نەباو
ناباب، پێچەوانەی دام و دەستوور
برێتی لە بەدفەڕ و بیژی
قوونەبان
لای پشتەوەی بانی خانوو
برێتی لە ئاشنایەتی: قوونەبانم دەگەڵی نیە
برێتی لە حەوسەڵەی کار کردن: قوونەبانی ئەوەندەی نیە جێگاکەی خۆی هەڵگرێ
نانەبان
لەسەردانان
نیشتنەبان
چوونەسەر: بار نیشتۆتە بان لێوی، کاورا لێم نیشتۆتەبان
نیشتنەبان یەک
نیشتنە باڵ یەک
نیشتنەباڵ یەک
جووت بوونی دو شت کە تێک ڕادەکرێن: جووتە دارەکە بە هاسانی نیشتنە باڵ یەک
نەڕۆنەبار
چاونەبار
بەرچاوتەنگ، بەئێرەیی
چەنەباز
چەقەسرۆ، هەڵەوەر