تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نق
قووڵایی ئاو: لە گۆمێکی نقا مەلەم کرد
داخستن و لێک نان. بۆ دەس و قنگ و چاو ئەگوترێ. قوچاندن
بۆڵە و پرتە: نقەنق بەسە
پڕایی و قەڵەباڵغ: بازاڕ ئەمڕۆ نق بوو
خوستە، خوست، وستە
دەنگی تەوژم لە خۆدان: نقەنقیەتی
نقارم
ناتوانمؤ لە تاقەتم دا نیە
نقاری
ناتوانی، لە تابشتت دا نیە
نقارین
لە دەس نەهاتن، توانای کارێ نەبوون
نقاندن
لە خۆڕێک کوشین و زۆر هێنان دەنگ لەگەروو دەرچوون
پێکەوەنانی دەست و قنگ و چاو: چاوی نقاندوە، قنگی نقاندوە، دەستی نقاندگە
نقتەبانگ
نیشانەی سەیرمان و لەگەل بوون، «!»
نقتەبهنۆک
نیشانەی نێوان و بەسەرگرتنەوە، «،»
نقتەجۆت
نیشانەی بادانەوە، «:»
نقتەشانی
دەنکی سەر پیتان
نقتەپرس
نیشانەی پرسیار لە نوسینا، «؟»
نقرنقر
پلە پلە
داری لەلەکراو