تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەزەی
بەپەلە، بلەز
لەسەر
باڵاتر
لەبەر: لە سەر تۆ وام بە سەر هات
ئەوی ڕکەو کێ بەرکێ دا دەباتەوە: لە گاڵتەدا ئێمە لەسەرین
باقی، زێدە ماڵێک لە گۆڕینەوەدا دەدرێ بە خاوەنی ماڵە باشترەکە: چەندەم لەسەر دەدەیەوە؟
برێتی لە قەرز: دینارێکم لە سەرە
عۆدە، لەپا: ئەم کارە لەسەر من
پێویست: لەسەرمە دەبێ بچم
لایەن گر و پشتیوان: مەترسە من لەسەر تۆم
لاسار
لەسەر کردن
قبوڵ کردن لە دەستەدا
لەسەرخۆیی
ئارامی، پشودرێژی
لەسەردا
لە لای ژوورەوە
دوبارە، ژنوو: لەسەردا تێ هەڵچینەوە
لەسەردەستان
زگ پڕ لە سەر و بەندی زان دا
برێتی لە لە بڕەودار، ڕەواج
لەسەرقەراخ
بەرداشی لاسواو
لەسەرچوون
دەس بەرنەدان لە کارێ کە دەکرێ
لە ڕێگەی کارێ دا مردن
سەهو کردن
لەبیرچوون