تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەس لەسەر دانان
لەسەر
باڵاتر
لەبەر: لە سەر تۆ وام بە سەر هات
ئەوی ڕکەو کێ بەرکێ دا دەباتەوە: لە گاڵتەدا ئێمە لەسەرین
باقی، زێدە ماڵێک لە گۆڕینەوەدا دەدرێ بە خاوەنی ماڵە باشترەکە: چەندەم لەسەر دەدەیەوە؟
برێتی لە قەرز: دینارێکم لە سەرە
عۆدە، لەپا: ئەم کارە لەسەر من
پێویست: لەسەرمە دەبێ بچم
لایەن گر و پشتیوان: مەترسە من لەسەر تۆم
لاسار
لەسەر کردن
قبوڵ کردن لە دەستەدا
لەسەرخۆیی
ئارامی، پشودرێژی
لەسەردەستان
زگ پڕ لە سەر و بەندی زان دا
برێتی لە لە بڕەودار، ڕەواج
لەسەرقەراخ
بەرداشی لاسواو
لەسەرقەراغ
لەسەر قەراخ
لەسەرچوون
دەس بەرنەدان لە کارێ کە دەکرێ
لە ڕێگەی کارێ دا مردن
سەهو کردن
لەبیرچوون
لەسەرچی
لەسەر چە؟
ئەندازە چەند بێ؟: شەرت ببەستین لە سەر چی
لە بیرت بچێ
لەسەرڕا
ژنوو، لە سەردا
لە سەرەوە بۆ خوارەوە: لەسەراڕا کەوتم
لەسەرڕۆیشتن
دەس بەرنەدان و دوایی کارگرتن، لەسەر چوون
پێ چەقاندن، سوور بوون
لەسەرڕۆین
لەسەر ڕۆیشتن
لەسەرکردنەوە
ئاریکاری کردنی کەسێ لە بەرانبەر دوژمنانی
لەسەرگرێ
بەرداشی ناوەڕاست زەق