تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قیر
کانزایەکی ڕەشە لە شوێنی چاڵەنەوتی کۆن دا دەس ئەکەوێ، قیل
قیراچ
پەراوێزی نوسراو
موی سەری پەرژوبڵاوی شانەنەکراو
قیرتاو
قیرتێدراو، بە قیر داپۆشراو
قیرتەبەق
جۆرێ نانەشانی لە تووڵ تەنراوی قیلەتاوکراوە
قیرقاج
خوارەکەو پێچکە
قیری
ڕەش بە ڕەنگی قیر
قیرینە
قیرتێ هەڵسواو
جەژنەفەقیرە
جێژنێکی جوولەکانە ئەبێ نانی کۆنی تێدا بخۆن
فەقیرحاڵ
گێلۆکە
فەقیرۆکە
کەسێ کە بە داماوی لە سووچێکەوە دانیشتوە
فەقیر
هەژار، بێ ماڵ
نازناوی مەلای یەزیدی
تیرەیەکی یەزیدی
بێ ئازار: زۆر فەقیرە کاری بە کەس نیە
زۆر لێکراو، زیان لێدراو: فەقیرە زۆریان لێ دا