تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئافات
دەرد و ئازار، بەڵا و پەتا: تاقانە یەتیمی خەڵەفی ئاخری نیسان/تۆ خۆش بی سەدەف بوو بە فیدات دوور لە ئافات «نالی»
ئاڵفانە
پووشانە، ئەو باجەی بۆ لەوەڕ دەسێندرێ
ئیخفال
فریو، دەس خەڕۆیی، هەڵخەڵەتاندن، دەس خەڕەیی
ئیلتیفات
لاواندنەوە، ڕوخۆشی، ئاوڕ وێدانەوە: ئاغا دەگەڵما زۆر بەئیلتیفات بو
بەفاڵ
ماکەر و مایینی نێرخواز و تامەزرۆی گان
تافاڵ
گوسوانە، پاسارە
ترفاڵ
تڵپی دانەی ڕۆن لێگیراو
تفانەدەم یەک
برێتی لە کەین وبەین کردن
تفانەوە
لەدەم دەرهاویشتنی خۆراک
تڕوتفاق
کەل پەل وئازوقەی ماڵ
تۆفان
ڕۆژی زۆر توش وبەکڕێوە
لافاوەکەی نۆحی پێغەمبەر
تەفاریک
مسکێنی تازەهاتو
کەسێ کە مەزرای لە گوندێکی دیکە هەبی