تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شا
زل، زلتر
ئەستوورتر
پاڵشا، پادشا
شیاوتر: شاسورا
داشێکی شەترەنج
دڵخۆش، شاد
خۆزی بە: شا بە حاڵەت
بڕوانە، تواشا کە: شا چەند جوانە
داکی مێشەنگوینان: شاهەنگ
شابادی
دەفری گەورەی دارین
شابان
هەشتەمین مانگی ساڵی نەچەق، مانگی پێش ڕەمەزان
شابانە
گیایەک
شاباڵ
پەڕە گەورەکانی باڵی مەل
ئەندازەی لە سەری پەنجەوە تا ئەستۆ
شابۆق
لقی گەورەی دار
شابەڕو
کەستانە، جۆرێ بەڕووی خڕی پانکەڵەی تێکوڵ ڕەشی ئاماڵ سوورە