تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەریقین
درەوشینەوەی هەوەڵ تاوی بەیانی
زەرەند
گیایەکە بۆ دەرمانی ئاژەڵ دەبێ
ماهی زەرد
ماهوزەرد، زەردوماهـ
کولی زەرک
کوللۆی زەرد
ئەنزەروت
جیوەی دارێکی تاڵەبۆ دەرمانی برین دەکار دەکرێ: حشتئ ریش و شانی زامدارو جدەو بو ناعیلاج/چەند قرۆشێکم هەبو، بۆمدا بە نەوت و ئەنزەروت، «شێخ ڕەزا»
بێزەرۆ
گیایەکی گەڵا وردی ناو ئاوە، تامی تیژە و لە تیرەی کووزەڵەیە
جۆزەرد
هەڕەتی دروێنەی جۆ
حەیزەران
دارێکە لە شوێنی گەرم دەڕوێ وەک قامیشی ناو پردەچێ
خۆرەزەرد
زەردەپەڕ، خۆرەزەردکە
خێزەرە
بەشوێن یەکتردا هاتنی زیندووی لەش: ئەسپێ خێزەرەی بەستبوو
دمەزەرد
سەرنیای گاسن، سەرکردنەوەی ئامرازی ئاسن
دڕوەزەردە
جۆرێ دڕکی زەردی تیژ
عەنزەرووت
شیلەی دارێکی دڕکاوەیە بۆ دەرمان دەشێ: پشتی ڕیش و شانی زامدارو جدەو بو ناعیلاج/چەند قورۆشێکم هەبو بۆم دا بە نەوت و عەنزەرووت، «شێخ ڕەزا»
ماسیەزەردە
ماهوزەرد
زەردوماهـ
میزەرۆ
ڕەگێ کە میزی پیادێ
مێزەرە
مێزەر: چیایە شێخ و کەوا سەوزی مێزەرەی بەفرە / سیواکی چووزەرە ڕێواسە تەیلەسانی گەڵا «حاجی قادر»