تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەردە
بزە
تیشکی تاو لە بەیان و ئێوارەدا: زەردە لە سەرانی دا، زەردە پەڕی ئێوارە
جۆرێ ماسی
هەڵوای گێزەر
ناوی گوندێکی کوردستانە بەعسی وێرانی کرد
سنگ زەردە
مەلێکی پچووکی سنگ زەردە
زەردەبی
جۆرێک دار بییە
زەردەبێ
بەهێی زەرد
زەردەخۆ
بزە، زەردە
زەردەدڕک
دڕوە زەردە
زەردەسیری
گیایەکە بۆ دەرمان دەشێ
زەردەقۆڕە
جۆرێ مارمێلکەی ئەستوور و درێژ
زەردەمار
مارێکی ژەهردارە
زەردەوان
کەسێ کە لە کەژ و کێفدا ئازایە
زەردەوەلی
مەلێکە زەرد و باڵ ڕەش، جۆخۆرە
زەردەپەڕ
تیشکی نزیک ڕۆژاوا بوون
جۆرێ قەوزەی سەر ئاو
زەردەچوو
ڕەگە گیایەکی وشکەوە کراوە بۆ ڕەنگ جوان کردن دەیکەنە چێشتەوە
زەردەکەن
بزە، زەردە، زەردەخەنە