تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زوور بوون
ڕوانین بەچاو زەقی
زووران
زەوینی زبر و بەرداوی
دەشتی بە تەپۆڵکەی ڕووت
زوورانەوە
خورووی بەژانەوە کە پێست هەستی پێ دەکا
زوورچک
گردوولەی ڕەمڵی پچووک
زوورک
زووران، تەپۆڵکەی ڕووت لە دەشتا
زوورە
بەردێکی زبرە چەقۆی پێ تێژ دەکەن
لوورەی گورگ
زوورەبا
بای سوور، نەخۆشییەکی گرانە
زوورەڤا
گوندێکە لە کوردستان
زوورەک و دووبەلا
بەحاستەم، زۆر بەسپایی
بەردەزوورە
بەردێکی زبرە ئاوی پێدا دەکەن و چەقۆی پێ تیژ دەکەن
ناگوزووری
دەس تەنگی، فەقیری
هەڵزووران
سووتانی توێی سەرەوەی گۆشت
زڕخەزوور
زڕبابی ژن یان مێرد
شارەزوور
مەڵبەندێکی پان و بەرین لە کوردستان
هزوور
ئامادە و لەبەردەست
گوزوور
چارە، عیلاج: لە ناگوزووری خۆم چوومە لای، فەقیرم ناگوزووریم زۆرە