تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سێ ریزکێن
سێ رێزکانێ
ئاریختێ
میراو، ئەو کەسەی کە ئاو دابەش کردنی بۆ ئاودێران بەدەستە
ئاریلە
پیاوی ژنانیلە، ژنەڕەنگە، ئاڵی پیواز، یۆسف ئەفەندی: نێرێکی ئاریلەیە، لاسای مێ دەکاتەوە
ئافەریدە
درووس کراو، خوڵقاو، ڕسکاو، مەخلووق، وەدیهاتوو، داهێنراو
ئافەریم
کارێ باشت کرد، دەس خۆش، باریکەڵا
ئاهیرین
ئاگرین، گەرم وەک ئاگر: نامەکەت یاوا کۆسم کەفتەوە/دڵەی ئاهیرین دا وە نەفتەوە «مەولەوی»
ئاگرین
وەک ئاگر، لە ئاگر، بریەتیە لە مرۆی زۆر ئازا و بەکار یان زۆردڵگەرم
ئایرین
ئاگرین، ئاهرین
ئیتریس
رەزاگەران، جێ قێز، خوێنتاڵ
ئیخباریە
نوسین بۆ میری لەدژی خەڵک، ڕاپۆرت، نامەی شوفارانە، شوفاری نامە
ئیشک و برینگ
تەواو وشک، بە تەواوەتی وشک بەبێ هیچ تەڕیەک