تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارداوی
تۆزی ئاش گرتوو
بریتییە لە تۆمەت بۆ خۆ کردن. دەڵێن: فڵان دە هیچدا نەبوو بەڵام خۆی ئارداوی دەکا
ئارداوێژ
ئەو شوێنەی ئاردی لە لێواری بەرداشەوە تێ دەڕژی
لێوارە بەرداش لە گەڕاندا کە ئارد دەهاوێژێتە ناو قوڵکە
بریتییە لە دەراوی دەمی وێژەر: فڵان کەس ئارداوێژی دەمی خۆشە
ئاودەردان
ڕشتنی ئاوی ڕاوەستاو بە سەتڵ و دەفری تر...
ئاوگەردان
دەفرێکی مەعدەنی دەسکدارە ئاوی پێ لە مەنجەڵ هەڵدێنجن
ئاگردان
ناوگۆڕک، مقەڵی، جێ ئاگر، ئاورگ
جێ ئاگر لە سەماوەردا
هاویشتنی تۆپ و تەقاندنی بەرد بە هۆی بارووت
باردابەستن
زۆر توند پێچانی بار
بارداگرتن
دەفر پڕ کردن بە نیازی بارکردن: باران داگرە تا بارکەین
هێنانەخواری بار
بغوردان
ئەوەی بخووری تێدا دەسووتێ