تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرخۆش
لە بادەخواردنەوە وە کەیف هاتگ، مەس، مەست
وشەی جوابی دەس خۆش
سەرخێڵ
سالاری هۆزی کۆچەر
شیرخشت
وردیلەیەکە لە ڕووشانی جۆرە گیایەک وە دەست دێت بۆ ڕەوانی باشە
شیرخواردنەوە
فڕ کردنی شیر، نۆشینی شیر
شیرخوشک
دوو کچ یان کچ و کوڕێ پێکەوە شیری دایکێکیان خواردبێ
شیرخەس
حەیوانێ کە بە ساوایی ئێختە بکرێ