تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەرزی وەشێن
ئەو کەسەی دەرزی لە نەخۆش دەدا، شرینقەوەشێن
دەرزیاپشت
مۆرەغە، مورووی پشت
دەرزیدان
قوتوولەی دەرزیان
دەرزیلۆکە
گیایەکە گەڵای لە دەرزی دەچێ
دەرزیک
مامزەی پاژنەی سواران
دەرشۆ
پەڕۆی ژێر تەشتی جل شۆری
دەرقیل
هێچک، ئاڵقەی دارینی سەر گوریسی باربەند
دەرقەل
پارچە زەوییەکی کەم و بچووک
دەرمان
ئامرازی چارەکردنی دەرد
بارووت
گوندێکە لە نزیک مەهاباد
دەرمان خۆر
ژەهر خواردوو
نەخۆشێ کە دەرمان بۆ چارەی نەخۆشی دەخوا
دەرمان فرۆش
کەسێ کە کاسبیەکەی دەرمان بە خەڵک فرۆشتنە
دەرمان کردن
چارە کردنی دەرد و برین