تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیزدەرەم
سوورم لەسەری
ئەبەدەن
نە بە هیچ جۆر، هەرگیز: ئەبەدەن نەم دیوە
ئەدەب
شەرم
ناوگەڵ: ئەدەبت داپۆشە
وێژە، شیعر و پەخشانی جوان
تەمێ: جا بزانە چۆن ئەدەبت دەکەم!
ئەدەبی
هەر نووسراوێک پەیوەندی بە وێژەوەوە هەبێ
ئەدەبیات
وێژە، شیعر و پەخشانی دڵگر و خۆش
ئەستووندەک
داری کۆڵەکەی خێوەت و ڕەشماڵ: چادرە کەیان لە سەر نۆ ئەستوندەکانە
ئەسپەندەر
گیایەکە بەرێکی گزمووڵە دەگرێ بۆ پووچ کردنی چاوزار دەیسووتێنن
ئەندەرون
هەناو، ناو ورگ
خانووی ژن و مناڵی پیاوی گەورە، هندرو، هوندرو
ئەژدەها
حەزیا، زەها، هەژدیها، ماری گەورەی چیرۆکان، حەفی
بابردەڵە
پووش و قانگەلاشکی بەربا
بادەوان
بادەوەی گەمیەی با ئاژۆ
بادەوە
کڕێوە، بارینی بەفر بە باوە
بایەوانی گەمیە
کۆلارەی لە قاقەزی مناڵان، بەرزە حوایلە
وەگەڕێ
بازدەبەران
دوامین حەوتەی ڕەشەمە کە خۆر لە ئاوابووندا جێگۆڕکێ دەکا و دەڕوا و هەرواتر دەکا