تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گووکوڵاندنەوە
برێتی لە ڕژدی زۆر، دەس قووچاوی
گۆبردنەوە
سەرکەوتن لە کاشۆ بازیدا
برێتی لە پێش کەوتن لە هەواڵان
گێڕاندنەوە
گەڕاندنەوە
باس کردنی قسەی گوتراو
حیکایەت گوتن
گەشاندنەوە
یادکردنەوە
وەبیرهاتنەوەی نادیار
یەق خواردنەوە
گەڕانەوەی ئاوی ڕاوەستاو: ئاوەکە یەقی خواردۆتەوە لەبەری ناڕوا
خوێن کردنە کاسەوە
برێتی لە جزیادان و زۆر بۆهێنان
مۆدنە
دەمنە، باسک، دار جگەرە: سەهم و نەسیب ئەسڵییە باسی گیا و گڵ نیە / تووتنە خەرجی سووتنە مۆدنە ماچی لەب دەکا «نالی»
گەردنە
بستوی کێو، زینوو