تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گەڵاخەزان
بەرگ ڕێزانی پایز
یەخەدادڕاو
جۆرێ گەنم
یەخەدادڕین
برێتی لە خۆ لێ بێبەش کردن: یەخەم لێ دادڕیوە و نامەوێ
یەخەکێشیاگ
برێتی لە کەسێ کە پیاو بە فرزەندی قبووڵی دەکا
ئاشاخە
میوەی ڕزیو، قرپۆک
حەیوانی بێ بڕە و لە جەڵەبدا
هەرشتی نالەبار و بێکارە
بخە
بهاوێژە، پاوێژە
پێدا بماڵە: چەقۆ لە هەسان بخە با تیژ بێ
بزنەدۆخە
بزنێ کە دەدرێ بە ئاغا دۆی بخوا
بێدڵخە
حەوت ڕۆژ لە چلەی چووکی زستاندا
بەڵخە
یەکانە، نێرەبەراز، بڕەک
تاخە
باقە، بەستراوێ لەگیا
ترخە
تێک چونی دڵ وهەناو لەبەر زۆر خۆری، ئینتیلا
تۆپڵاخە
بەسەر یەکا هاتو: پەین وقوڕ بەسەر یەکا تۆپڵاخە کردوە
خلۆخە
واڵا، پووک، ناوبەتاڵ
زگ هەڵامساگ لەبەر زۆرخواردن