تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆ
خزم، دۆست و ئاشنا
خۆم: خۆ بە دۆستی تۆ دەزانم
لە ئاکاما: وەرە ماچێکم دەیە خۆ دنیا کاول نابێ
هەر شەخسی ئەو: هەمووی بۆخۆ برد
کەچی: خۆ هاتم تۆ لەماڵ نەبووی
شەونم، ئاونگ، ختاف
ئارەقەی لەش
خۆ گورج کردن
خۆ پەیتکردن، خۆ ئامادەکردن بۆ کار
خۆ گورج کردنەوە
جلکی دەرەوە دەبەرکردن
وە کار کەوتن دوای تەمەڵی
مانگی خۆ
ئەو مانگی ئاوسی تێدا دەزێ: لە مانگی خۆ دایە
کەی خۆ
ماڵەخۆی
ئاگر خۆش کردن
تەمێ خۆر
جزیا دیتو، جزیا دراو
جاجکە خۆشە
شیرەی دارقەزوانی کوڵ پێدراو، بنێشتە خۆشە
جێ خۆش کردن
برێتی لە مانەوە لە شوێنێک بە خاترجەمی
جەرگ خۆرە
خەمی گەورە، کوڵ و کەسەری مەزن
حەرام خۆر
کەسێ بەشی ڕەوای خەڵکی تر دەخوا
خۆئارداوی کردن
برێتی لە بوختان بەخۆکردن لە کارێک کە نەتکردووە
خۆبان
ناهۆمێد، دڵسارد
خۆبۆکوتان
کۆشش و تەقالای زۆر بۆ مەبەستێک
خۆبەردان
برێتی لە دەسبڵاوی و ماڵ بەفیڕۆدان
خۆبەستن
خۆگرتن، سازبوون و بێ نیازبوون
خۆتاش
مەکینەی ڕیش تاشین
ئامرازی قەڵەم دادان