تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەخسود
مراد، کاو: مەخسودت حاسڵ بێ
مەبەس، نیاز
مەخسەرە
کاڵتە جاڕ، گەپجار
هەڵخستن
بۆ سەرەوە فڕێدان: خشت هەڵخستن بۆ بەنا
بەرتاودان بۆ وشک بوون
چۆنیەتی بیچمی دروست کراو: خانوەکەی باش هەڵخستوە
دەر هاویشتنی دەغڵ لە شەختە
جووتە هاویشتن: لەقە هەڵدەخاتەوە
گوێ ڕا گرتن بۆ بیستن
وردەویەخسیر
بریتی لە گش بە گشتی بنیادەم و دارایی و زیندەوەر لە ئاواییدا: هاتنە سەرمان وردەو یەخسیریان بردین
وێخستن
پێوەئاوێزان کردن: زنجیری وێخستوە
وەخستن
دالەقاندن، ئاوێزان کردن: زریزەی بە کەوادا وەخستووە
پێخستن
لەپێ کەوتن، ماندوبوونی زۆر
هەڵکردنی ئاگر
پێداخستن
بەسەر دادان