تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خانەخانە
خان خان
خانەخوێ
خاوەنی ماڵی بەمیوان
خانەدان
نەجیمزادە، بنیچە عەسڵ
ماڵی گەورەی بەمیوان
خانەزا
نۆکەر کە لە ماڵە ئاغاکەیدا لەدایک بووبێ
خانەشاری
دەس بەسەر لە ماڵەخۆیدا، ژێر چاوێری پیاوی دەوڵەت
خانەقا
دەروێشدان، سۆفیگە، تەکیە
خانەمیری
جۆرێ ترێ
خانەنشین
گردەنشین، کەسێ کە لەبەر پیری یان نەخۆشی نەتوانێ لەماڵ دەرکەوێ
کەسێ بە حوکمی دەوڵەت نەتوانێ لەماڵ دەرکەوێ
خانەوادە
ماڵەگەورە
تیرە و تایفە
خانەژوورە
وشەی داکردنی مریشک کە بچنە کولانەوە