تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپەتڕە
برێتی لەساوای تازەپێ گرتو کە دەکەوێ وهەڵدەستێتەوە
تەپەدان
بەسەریەکا کردن ولەسەریەک هەڵچنین
تەپەدوکەڵ
دوکەڵی زۆر
تەپەدۆر
زاربێنی شوشە لەداری نەرم
تەپەکڵاو
پارچەی تەپڵەسەر داپۆش لە ئارەخچن دا
تەختەی گرۆوەر لەسەر چەڵاکی خێوەت وڕەشماڵ
تەپەڵۆک
تەپاڵەی پێژراو
باڵەتەپە
باڵ لە زەویدانی مەل لە کاتی مردنا، پەلەقاژە، هەڵبزۆقان
بێڵتەپکردن
بنکۆڵ کردنی دار لە بەهاردا
تڕتەپاڵ
تەمەڵ، تەوەزەل، دەستەوەستان
تەختەپوت
مۆرانەی دارخۆر، مۆریانە
تەپتەپان
تەپ تەپ کردن
تەپتەپە
دوچەرخەی بەماتۆر
داتەپاو
زەوی و گڵی قوپاو
کوتێنراو
دڵەتەپە
توند لێدانی دڵ
دەستەپاچە
سەرلێ شێواو
نقتەپرس
نیشانەی پرسیار لە نوسینا، «؟»
نەیووتەپیا
لەمەپتر، زیاتر لەمە
پرتەپرت
پرتەی زۆر