تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



توێ
پارچەی تەنک لە گۆشت، لەتی ناسکی گۆشت
تاقەت وتابشت: تاو توێم نماوە
ئیش و ژان: تاوتوێ برینەکەیە گیانم دێشێ
توێ توێ
پارچەپارچەی ناسکی گۆشت
وشەیەکە کە مانگا دۆش بۆمانگای دەڵێ تا بۆدوشین ڕاوەستێ
توێتکەخواردن
داسەکەنین، ئۆقرەگرتن
توێخ
تۆژاڵ
تۆژک، پەترۆک، پەردەی هەرەناسکی سەرشیر یان سەر برین
توێخڵ
تێکول، تۆکڵ
توێشوودان
ئەو پەڕۆ یان هەنبانەی تێشووی تێدایە.
توێن
تاوێن، تاوێنەوە
توێنەوە
تاوێنەوە: ئەم دەزگایە مس توێنەوەیە
توێژ
توێخ
تیژ لە بڕینا
تیژ لە چێژەدا
توێژاڵ
تۆژاڵ
توێکردن
بەناسک هەڵبڕینی گۆشت: بولبول کە گەرمی نەغمەیە ئاگر دەکاتەوە/خونچە حەزینە، جەرگ ودڵی بۆ دەکا توێ
توێڵاش
تڵاش، تۆڵاشە، پارچەی تەنک لەدار