تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەیەکادان
شاڵاو بۆ سەر یەکتر بردن: ئێران و عێراق بەیەکا ئەدەن
تێکەڵ کردن: ئارد و ڕۆنەکە بەیەکا دە
تاس بەسەراهاتن
تووشی گێژی وسەرسامی هاتن
تێ بەربوون
تێ هەڵگڕانی ئاگر: ئاگرم تێ بەربو
شیرمژینی بێچو لەگوانی دایک
پەلاماری سەگ بۆگرتن
تێ بەردان
گڕاندنی ئاگر بەشتێکەوە: ئاگری تێ بەردا
بەرهەڵداکردنی زا بۆماک
بەرهەڵداکردن ودنەدانی سەگ بەرەو شتێ
جوت بەندە
خاوەنی ئەسپابی زەوی کێڵان
وەرزێر
جێ بەجێ بوون
حاوانەوە لە خانوو یان لە ئاواییدا
پێکهاتنی کار
حاجی بەیان
بەری گیایەکە لەناو دەغڵا دەڕوێ
حەوت بەند
جۆرێ شیعر
خاک بەتورەکەکێشان
برێتی لە وڵات وێرانکردن و لەبەین بردن
خاڵ بەڵەک
ڕەشانگی ناوەڕاستی بەفران
برێتی لە دووهەم مانگی بەهار
خوێن بەربەست کردن
داکوژاندنی دوژمنایەتی
خوێن بەست
خوێن بەس
وێستانی خوێن لە ئەنداما