تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەیانەکی
بەرەبەیان، شەوەکی، سپێدەزوو
بەیبوون
گیایەکە و گوڵێکی بۆخۆشە
بەیبوونە
گوڵەبابوونە
بەیت
چیرۆکی بەشیعر: بەیتی دمدمی بە سۆرانی عەلی بەردەشانی دایناوە
هەوای گۆرانی: بە بەیت و بالۆرە بەیەکتریان هەڵگوت
بەیتەشە
گێڵۆکە، بەسەزمان، کەمزان
بەیداخ
ئاڵا، بەیاخ، پارچەی بە درۆشمی گەل و قەوم، عالا
بەیدەس
سڵ، قوشقی، ئەسپ یا مایینێک کە ڕام نەبووە و ناگیرێ
بەردەست، تەسلیم، مل دەر
دەسوپێ سپی و کارلە دەس نەهاتوو
بەینەت دار
بەوەفا، بەئەمەگ
بەیەوە
باڕن، بەفرێ کە با ڕنیویە و دەقوڵکەی پەستاوتووە