تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردەسان
هەسان، سان، بەردێکی لووس کراوە ڕۆنی لەسەر دادەنێن و تیخی پێ تێژ دەکەن
بەردەست
کەسێ لەبەر دەستایە و خزمەتی کەسێک دەکا
ئەو شتەی دەستت پێ ڕادەگا و دوور نییە
پارچە ئاسەڕی قوڵ لە نزیک جومگەوە
بەردەقی
شەڕەشان، کێ بەرکێ لە شان لێکتر داندا
بەردەمووکانە
دەمووکانە، مێژۆکە، بەری جۆرە دەوەنێکە، با دەیبا بە دار مازووەوە بنووسێت، دەڕوێتەوە کوان ئاسایی دەماسێ، دەیبڕن، دەیکوڵێنن، نوسەکێکی زۆر لە چرێش نوسەکتری لێ پەیدا دەبێ
بەردەپێ
بەردەپا