تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دزنەبەرە
برێتی لە شتی بێ نرخ
دوبەرد
برێتی لە بەردی ناو گۆڕ: هەتا لە نێو دووبەردانم دەنین لە بیرم ناچێ
دوبەرە
دەفرێکە لە پشت پلوورە هەنگی دائەنێن
دوورەبەرد
کوچک هاویشتنی لە دوورەوە
دەبەرمردن
بەقوربان بوون
دەزبەردار
دەست هەڵگرتوو، وازهێن
دەسبەردار
دەس هەڵگر، وازهێن
دەستەبەری
دەستەبەربوون
دەستەبەرە
تەختێ کە بە چوار کەس شتی پێ دەگوێزنەوە
زەمبەرەک
فەرەری سەعات
سمبەری
جۆرێ داری بێ بەر
سینەبەرە
بەرەی زینی ئەسپ
سێبەردە
برێتی لە سێ تەڵاقە