تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردە
بەنی، خولامی زێڕکڕی
ئەو داهاتە بۆ دەرەوە دەنێردرێ بۆ فرۆشتن
ڕفاندن و تاڵان: عەجەب بگرە و بەردەیەکە
بەردە ئەموستیلە
نقیم، مۆرخوانە
بەردەئازەبە
بەردێ کە خۆرت بۆ ڕاکردنی کێ بەرکێ دەکەن
بەردەئەستێ
بەردی ئاگر پژێن
بەردەبار
پیاوی زانا و بەتەگبیر
بەردەباز
پردەبازڕێزەکوچکێ لە ناو چەم کە بەسەریا ئەپەڕنەوە
بەردەبیرۆ
بەردێکە بۆ ڕەقی و سەختی نموونەیە: وەک بەردەبێرۆی لێ هاتووە
بەردەبێر
بەردێ ک'' شوان لەسەری دەنیشێ و مێ بۆ دۆشەر دەگرێ
بەردەتراویلکە
زیخەشینکە کە لەبەر تاو ئەتروسکێ و وەک ئاو دیار دەکا
بەردەتووتن
بەردەرکە
بەردرەک
بەردەرگا
ئاسانە، پێش ماڵ، بەردەرک
خەڵاتێکی زاوا بۆ بووک کە ئەیەوێ پەردە و دەرگای لێ بکرێتەوە
بەردەزوورە
بەردێکی زبرە ئاوی پێدا دەکەن و چەقۆی پێ تیژ دەکەن
بەردەسان
هەسان، سان، بەردێکی لووس کراوە ڕۆنی لەسەر دادەنێن و تیخی پێ تێژ دەکەن
بەردەست
کەسێ لەبەر دەستایە و خزمەتی کەسێک دەکا
ئەو شتەی دەستت پێ ڕادەگا و دوور نییە
پارچە ئاسەڕی قوڵ لە نزیک جومگەوە
بەردەستێ
بەردە ئەستێ