تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بە
پیت و بزاوێکە چ لەدوای وشە و چ لەپێش وشە بێ چەند واتایەکی جۆراوجۆر دەگەیەنێ کە هێندێکیان بەم جۆرەن
ببە: من چۆنم، تۆش وابە
بەرە: ئەم قەڵەمە لا بە
بکە: زوو با بڕۆین
سوێند: بەسەری تۆ
هۆ: بە من بووی بە پیاو
پەیوەندی: کە من باراشەکەم بێ بارەبەر بێ/بە من چی دەشت و دەر پڕ نێرەکەر بێ
لای: دەفتەر بە تۆیە
خاوەن: بەهۆش، بەجەرگ
دەگەڵ: بە منڕا وەرە
نرخ و بەها: بەچەندت کڕیوە؟
ئەندازە: بەقەد تۆیە
چۆنیەتی: بە کاڵی، بە پیری
گۆڕان: بەفرەکە بوو بە ئاو، ئەو پارووەت بە سندان بێ!
بەر: خەرمان بە با دان
بۆ: بە تۆ بڵێم، بێگانە بەدەر
گیرۆدەیی: بە چاوتەوە کردم، بە تەڵەوە بووم
بەرلە فعل بۆ ئامراز و ئاکار شکاندن دێت: بە خۆ دەنازێ، بە ڕێدا دەڕوا
لە کات و لا و جێدا: بەسەر مندا هات، بە شەو دەخەوم، سەرم بە ماڵدا کرد
بێ زیاد و کەم: دووبەدوو
جووت و پێکەوە لکیاو: شان بەشان
لە پڕ: بە سەریدا چووم
لە: بە جێ مام
بەرانبەر: بە قانوون قەدەغەیە
پێوە چوون و تێوە چوون: ڕێوی بە کونەوە نەدەچوو، دەزووم بە دەزییەوە کرد
بە ئاوات گەیشتن
تەن بە تەن
شەڕی دەکەس پێکەوە لەمەیدانی شەڕدا
خۆش بە
خەمت نەوێ
مەس بە
داش بە داش
وشەیەکە لە گەمەی دامەدا
برێتی لە تۆڵە ساندنەوە
دەست بە ئاو گەیاندن
برێتی لە چوونە سەر ئاودەست
ساڵ بە ساڵ
هەموو ساڵێک
سەگ بە حەسار
سەگ بە حەوش
شان بە شان
پێکڕا، بە یەکەوە
مل بە ملێ
مل بە ملە
وەل بە
وتەی دەرکردن بە سووکایەتی
پان بە پان
بە بێ ڕوودەروایسی بە ئاشکرا قسە کردن
کێ بە کیی
هەرکەس هەرکەسی، پشیوی و ئاژاوە
ئەستێ و بەرد
پارچە ئاسن و بەردێ کە ئاگری پێ دەپووش و بەر دەدەن
ئەستێرەی بەربە یان
ئەستێرەی ڕۆژێ
ئەستێرەی بەیان
ئەستێرەی ڕۆژێ
ئەموست بەستە
بریەتیە لە فریودراو، هەڵخڵەتاو
بێ بەری
بێ بەش: ژنەکەی لە میرات بێ بەری کردووە
بەئاگا
خاوەن خەبەر
نەخەوتوو، خەو لێ نەکەوتوو، بێدار
بەئۆک
ناشیرنی پیاو ترسێن، زەبەلاحی ناقۆلا
بەئیش
خەریکی کار، مژول