تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنجۆڕی
تۆژینەوە و لێ کۆڵینەوە
بندروو
دروومانێ کە لە دەرەوە دیار نەبێ
دروێنە لە ژێرووی چڵ دان لە دروێنەدا
دادروونی زارکی تێڕ و جەواڵ تا ئەو جێی بکرێ و نەخلێ
بندک
ئەو شوێنەی تەوەرەی لە سەرە
بندۆک
دۆک، ئەو سپیاتیەی کە لە ڕۆنی کەرە تاواندندا سەر دەکەوێ
شۆکە، ئەو لیجقە شیرنەی لەپڵکی زرعات دەدا و ناشیرینی دەکا، ئەو سپیاتیەی لە پەڵکی ڕەز ئەدا
بنقۆڵ
پاژێکە لە کراسی ژنان کە سەرقۆڵی پێدا نەدروون
بنمێنە
بخووسێنە، بنمێ
بنوو
بخەوە، بخەفە
بنووس
نووسەر، کەسێ بزانێ بنووسێ و دەنووسێ
ئامرازی نووسین، قەڵەم، ئاڵا
بنوە
بخەوە
بنپەل
بن گەڵای تووتن
بنچاخ
قەباڵەی مڵک
بنچغ
تەنشت، لا، بنپاڵ: دەلە بنچغم لاکەوە! !